ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

 

ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی سلێمانی‌ ، له‌ ناوه‌راستی‌ شه‌سته‌كانی‌ سەدەی رابردوو له‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك بازرگانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دامه‌زرا و یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ رۆژی‌ پێنچ شه‌ممه‌11ی5ی1967 ئه‌نجامدا و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ بۆ به‌دواداچوونی‌ كاره‌كانی‌ دامه‌زراند و ده‌رگای‌ بوونه‌ ئه‌ندامی‌ بۆ بازرگانانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ واڵاكرد.
 
 
رۆژی‌ 25ی7ی1967 ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ر دووه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ سازكرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاروباری‌ لیژنه‌كان  و له‌ماوه‌یه‌دا 688 كه‌س بوونه‌ ئه‌ندام له‌ ژووری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری‌ دامه‌زراندنی‌  یانه‌ی‌ ژووری‌ بازرگانی‌ درا.
رۆژی‌ 2ی9ی1967ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ر سێیه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ سازكرد و بڕیاردرا به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ ژوور و جێگره‌كه‌ی‌ و ئه‌مینداری‌ گشتی‌ و جێگره‌كه‌ی‌ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ لای‌ خواره‌وه‌:
 
- ئه‌حمه‌د جه‌لال ته‌ها  - سه‌رۆكی‌ ژوور.
- حاجی‌ ئه‌حمه‌د ره‌شید - جێگری‌ سه‌رۆك.
- حاجی‌ عه‌بدوره‌حمان مه‌لا سه‌عید - ئه‌مینداری‌ گشتی‌.
- عه‌بدولی‌ حاجی‌ محمد - جێگری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌.
 
 
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌یه‌دا ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ ژووری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ پێشنیاری‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ كرد بۆ گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی‌  شاری‌ سلێمانی‌ له‌وانه‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كه‌م ئاوی‌ له‌ رێگه‌ی‌ راكێشانی‌ بۆری‌ ئاو له‌ دوكانه‌وه‌ بۆ سلێمانی‌  و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی‌ كارگه‌ی‌ شه‌كر.
 
 
ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی سلێمانی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ كۆمه‌لێك ده‌ستكه‌وتی‌ گرنگی‌ بۆ بازرگانانی كوردستان ده‌سته‌به‌ركردوه‌ و هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری‌ ئه‌ویش یه‌كێتی‌ ژووری‌ بازرگانییه‌كانی‌ عێراق دامه‌زرا له‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ ژووره‌ بازرگانیه‌كانی‌ عێراق كه‌ له‌ماوه‌ی‌ (8-10ی 8ی1967) له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سازكرا تیایدا به‌فه‌رمی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ دامه‌زرا و یاسای‌ تایبه‌تی‌ بۆ ده‌رچوو.


ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی سلێمانی‌ خاوه‌نی‌ كه‌سایه‌تی‌ مه‌عنه‌وی‌ گرنگه‌و جێگه‌ی‌ متمانه‌ی‌ بازرگانان و پێشه‌سازان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی‌ كوردستانه‌ و له‌لایه‌ن  حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش پشتیوانی‌ لێده‌كرێت  و تا 31ی12ی2009 زیاتر له‌ (40) هه‌زار كه‌س بونه‌ته‌ ئه‌ندام له‌ ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی سلێمانی‌.
 
 
ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی سلێمانی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ پابابه‌ند بوه‌ به‌ سستمی‌ دیموكراسی‌ بۆ به‌رێوه‌بردن و نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ بازرگانان و تا ساڵی‌ 2010  (11) خولی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه‌ ساڵی‌ 2006 هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ (11) ئه‌نجامدرا.
له‌ خولی‌ یانزه‌هه‌مدا ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی زنجیره‌یه‌ك كارو پرۆژه‌ی‌ گرنگی‌ ئابووری‌ و بازرگانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامداوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ :-
 
 
-دامه‌زراندنی‌ بینای‌ پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ندین پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ جۆراوجۆر.
-به‌شدایكردن و ئامادبوون له‌ كۆنفراس و چالاكیه‌ ئابوورییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، چیك، چین، ئه‌مریكا ، هیندستان/ مالیزیا، توركیا،....هتد.
-دروستكردنی‌ پردی‌ په‌یوه‌ندی له‌ دامه‌زراوه‌ رێكخراوه‌ حكومی‌ ناو حكومییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ و ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌ش، وه‌ك (CIPE)  ،  (UNOPS) و چه‌ندانی‌ دیكه‌.
 
 
-به‌شداریكردنی‌ كارا له‌گه‌ل لایه‌نی‌ حكومی‌ بۆ داڕشتنی‌ یاسا و رێنماییه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی و ئابووری‌ به‌گشتی‌.
-رێنماییكردنی‌ بازرگانان و پیشه‌سازان بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ پرۆژه‌ و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ه‌یكی‌ سه‌رده‌میانه‌.
-به‌شداریكردن له‌ دامه‌زراندنی‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ كوردستان و پێشكه‌شكردنی‌ كۆمه‌ك و هاوكاری‌ به‌ لێقه‌ومانی‌ كاره‌ساته‌كان.
 
 
-به‌شداریكردن له‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كێتی‌ ژووره‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازییه‌كانی‌ كوردستان و خۆشبه‌ختانه‌ له‌2ی2ی2008 دامه‌زرا ، دوای‌ ئه‌و دامه‌زراندنه‌ش یه‌كێتی‌ ژووره‌ بازرگانیه‌كان پرۆسه‌ی‌ تۆماركردنی‌ ناو و نیشانه‌ی‌ بازرگانی‌ په‌سه‌ند كرد كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێم تۆمار بكرێ.
 
 
-تێكه‌ڵكردنی‌ یه‌كێتی‌ پیشه‌سازییه‌كانی‌ كوردستان له‌ گه‌ل ژووری‌ بازرگانی‌ و پێكهێنانی‌  ژووری‌ بازرگانی‌  پیشه‌سازیی سلێمانی‌ وه‌ك سه‌رجه‌م ژووره‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازییه‌كانی‌ عێراق
 

 ئەندامی خولەکانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی

 

خولی یەكەم

لە بەرواری 19/8/1974 تا 12/9/1974

ماوەی مانگێك‌و 3 رۆژ بەردەوام بوو

لە دو كۆبونەوە بەشدار بون

1. نوری رەشید مەحمود ـ سەرۆك

2. عەبدول حاجی محەمەد سلۆ ـ جێگری سەرۆك

3. سەمیر جەلال قازی ـ ئەندام

4. رەسوڵ عەلی محەمەد ـ ئەندام

5. كەریم عیزەت ـ ئەندام

6. حسێن مەحمود دارتاش ـ ئەندام

7. حاجی مەحمود عەبدورەحمان عەلی ـ ئەندام

8. عبدولواحید ساڵح تەها ـ ئەندام

 

 

 خولی (2 ـ 3 ـ 4 ـ 5 ـ 6)

لە بەرواری 7/ 11/1974 تا 8/6/1983

واتە 9 ساڵ‌و 5 مانگ‌و 1 رۆژ بەردەوام بو

لە 109 كۆبونەوە بەشداربون

 

1. ناجی عیزەت جاف ـ سەرۆك

2. عەبدول حاجی محەمەد سلۆ ـ جێگری سەرۆك

3. رەسوڵ عەلی محەمەد ـ امین سر

4. گورگیس زیا شەمسەدین ـ ئەندام

5. حسێن مەحمود دارتاش ـ ئەندام

6. عوسمان تۆفیق ئەحمەد ـ ئەندام

7. حاجی عەبدولرەحمان عەلی ئەندام

8. پەروێز ئەحمەد محەمەد ساڵح  ـ ئەندام

9. عەبدولواحید ساڵح تەها  ـ سكرتێری ئەنجومەن

10. ئەحمەد حسێن دلێمی ـ ئەندام

11. ژین عیزەت محەمەد ـ ئەندام

12. غەفور رەشید دارانی ـ ئەندام

13. تەها ئەحمەد تەها ـ بریاردەری ئەنجومەن

 

خولی (7)

لە بەرواری 8/7/1983 تا 23/8/1986

واتە ماوەی 3 ساڵ‌و 2 مانگ‌و 10 رۆژ بەردەوام بوو لە 21 كۆبونەوە بەشدار بوون

 

1.  كامیل رەئوف رەشید ـ سەرۆك

2.  عەبدوڵا فەرەج ئیبراهیم ـ ئەندام

3.  عەزیز محەمەد عەبدوڵا خۆشناو ـ ئەندام

4.  عەبدوڵا محەمەد عەلی  ـ ئەندام

5.  عەبدولقادر جەبار سەعید ـ ئەندام

6.  عەلی محەمەد عەبدوڵا ـ ئەندام

7.  محەمەد جەزا ـ ئەندام

8.  تەها محەمەد تەها ـ سكرتێری ئەنجومەن

 

خولی (7)

لە بەرواری 8/6/1983 تا 23/8/1986 

واتە 3 ساڵ‌و 2 مانگ‌و 15 رۆژ بەردەوام بوو

لە 31 كۆبونەوە بەشدار بون

 

1.  كامیل رەئوف ڕەشید ـ سەرۆك

2.  عەبدوڵا فەرەج ئیبراهیم ـ ئەندام

3.  عەزیز محەمەد عەبدوڵا خۆشناو ـ ئەندام

4.  عەبدوڵا محەمەد عەلی ـ ئەندام

5.  عەبدولقادر جەبار سەعید ـ ئەندام

6.  عەلی محەمەد عەبدوڵا ـ ئەندام

7.  محەمەد جەزا سژین ـ ئەندام

9.  تەها ئەحمەد تەها ـ سكرتێری ئەنجومەن

 

خولی (7)

لە 23/8/1986 تا 30/11/1986 

واتە 3 مانگ‌و 7 رۆژ بەردەوام بوو

لە ٤ كۆبونەوەدا بەشداربون

 

1.  جەلال كەریم عەبدولرەحمان ـ سەرۆك

2.  عەبدوڵا فەرەج ئیبراهیم ـ جێگری سەرۆك

3.  عەبدوڵا محەمەد عەلی ـ ئەندام

4.  جەمال محەمەد خزر جاف ـ ئەندام

5.  نەجمەدین حاجی رەشید ـ ئەندام

6.  محەمەد مەجید رەشید ـ ئەندام

7.  سامی عەبدوڵا ـ ئەندام

8.  محەمەد جەزا شەریف ـ ئەندام

9.  محەمەد سەعید حەسەن ـ ئەندام

10.  عوسمان سابیر محەمەد ـ ئەندام

11.  تەها محەمەد تەها ـ بڕیاردەری ئەنجومەن

 خولی (8)

لە 15/12/1986 تا 22/11/1989 

واتە 3  ساڵ‌و 1 مانگ‌و 7 رۆژ بەردەوام بو 

لە 41 كۆبونەوە بەشداربون

1. عەزیز محەمەد عەبدوڵا خۆشناو ـ سەرۆك

2. عەبدوڵا فەرەج ئیبراهیم ـ جێگری سەرۆك

3. عەبدوڵا محەمەد عەلی ـ ئەندام

4. جەمال محەمەد خزر جاف ـ ئەندام

5. محەمەد مەجید رەشید ـ ئەندام

6. محەمەد جەزا شەریف عەزیز ـ ئەندام

7. سامی ساڵح عەبدوڵا ـ ئەندام

8. محەمەد سەعید حسێن ـ ئەندام

9. نەجمەدین حاجی رەشید ـ ئەندام

10. عەلی ساڵح سەعید ـ ئەندام

11. ئەنوەر كەریم عەبدوڵا ـ ئەندام

12. عوسمان سابیر محەمەد ـ ئەندام

13. تەها ئەحمەد تەها ـ بەڕێوەبەری ژور ـ بریاردەری ئەنجومەن

 

خولی (9)

لە 16/12/1989 تا 23/4/1995

واتە 6 ساڵ‌و مانگ‌و 7 رۆژ بەردەوام بوو

لە 49 كۆبونەوەدا بەشداربون

 

1.  رەفیق تۆفیق قەزاز ـ سەرۆك

2.  ئەمین شەوكەت حەسەن ـ جێگری سەرۆك

3.  نەجمەدین حاجی رەشید ـ ئەندام

4.  زاهید ئەحمەد مەعروف ـ ئەندام

5.  عەبدوڵا فەرەج موسا ـ ئەندام

6.  عەلی عەبدوڵا بۆسكانی ـ ئەندام

7.  عومەر نوری حەمە سور ـ ئەندام

8.  مستەفا رەحیم عەلی ـ ئەندام

9.  ئیسماعیل ئەحمەد موراد ـ ئەندام

10.  محەمەد عارف مەعروف ـ ئەندام

11.  تەها ئەحمەد تەها ـ بڕیاردەری ئەنجومەن

12.  سەباح ئەحمەد كەریم ـ ئەندام

خولی (10)

لە 20 /8/1995 تا 27/12/1999 

واتە 4 ساڵ‌و 4 مانگ‌و 3 رۆژ بەردەوام بوو

لە 22 كۆبونەوە بەشدار بوون

1.  ئەمین شەوكەت حەسەن ـ سەرۆك

2.  زاهید ئەحمەد مەعروف  ـ جێگری سەرۆك

3.  نەجمەدین حاجی رەشید ـ ئەندام

4.  نوری ئیبراهیم ـ ئەندام

5.  عومەر نوری حەمەسور ـ ئەندام

6.  مستەفا رەحیم عەلی ـ ئەندام

7.  ئەحمەد مەعروف ـ ئەندام

 

 

خولی (10)

لە 27/12/1999 تا 7/4/2001 

واتە ساڵێک‌و 8 مانگ‌و 20 رۆژ بەردەوام بوون

لە 28 كۆبونەوە بەشداربون

 

1.  كامیل فەقێ‌ ئەحمەد ـ سەرۆك

2.  تالیب سەید عەلی ـ ئەندام

3.  جەمال موراد رەسوڵ ـ ئەندام

4.  نامیق كەریم عەبدوڵا ـ ئەندام

5.  ئازاد عەبدولقادر كەریم ـ ئەندام

6.  یاسین رەحیم فەرەج ـ ئەندام

7.  مەجید سەلیم رەسوڵ ـ ئەندام

8.  محەمەد دلێر مەحمود فەتاح ـ ئەندام

9.  جوان عوسمان فایەق ـ ئەندام

10.  بابان ئەحمەد حەمە سور ـ ئەندام

 

خولی (11)

لە 7/4/ 2001 تا 2 /4/2006  

4 ساڵ‌و 5 رۆژ بەردەوام بوو لە 70 كۆبونەوە بەشداربون

 

1.  تالیب سەید عەلی ئەحمەد ـ سەرۆك

2.  یاسین رەحیم فەرەج ـ ئەندام

3.  محەمەد دلێر مەحمود فەتاح ـ ئەمینداری گشتی دارایی ـ ئەندام

4.  نامیق سپرین ـ ئەندام

5.  ئازاد شمقار كەریم ـ ئەندام

6.  جەمال موراد ـ ئەندام

7.  بابان ئەحمەد حەمەسور ـ ئەندام

8.  مەجید سەلیم ـ ئەندام

9.  جوان عوسمان فایەق ـ ئەندام

 

خولی (11)

٢/٥/٢٠٠٦ تا 6/12/2007

واتە ساڵێک‌و 7 مانگ‌ بەردەوام بوو

 

1.  حەسەن باقی حەسەن ـ سەرۆك

2.  سیروان محەمەد مەحمود ـ جێگری سەرۆك

3.  نەوزاد غەفور كەریم ـ جێگری دوەم

4.  بابان ئەحمەد حەمە سور ـ ئەندام

5.  ئازاد عەبدولقادر كەریم ـ ئەندام

6.  دلێر مەحمود فەتاح ـ ئەندام

7.  عوسمان فەتاح محێدین ـ ئەندام

8.  عابد ئەحمەد سلێمان ـ ئەندام

9.  حەمید عەبدوڵا فەرەج ـ ئەندام

10.  یاسین رەحیم فەرەج ـ ئەندام

11.  رزگار حاجی كایل ـ ئەندام

12.  عەتا رەجەب رەحمان ـ ئەندام

13.  بورهان عەلی عەبدوڵا ـ ئەندام

14.  تاڵب سەید عەلی ئەحمەد ـ ئەندام

15.  ئیختیار حاجی فارس ـ ئەندام

 

خولی (١١) 

پاش یەکگرتنی ژووری بازرگانی سلێمانی‌و یەکێتی پیشەسازیەکانی کوردستان لە6ی12ی2007دا، ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی پێکدەهێنرێت‌و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور تا 15/3/2011 لەم بەڕێزانە پێکدێت: 

 

1. حەسەن باقی حەسەن ـ  سەرۆك

2. سیروان محەمەد مەحمود ـ  جێگری یەکەمی سەرۆك

3. نەوزاد غەفور كەریم ـ  جێگری دوەمی سەرۆک

4. بابان ئەحمەد حەمە سور ـ  ئەندام

5. ئازاد عەبدولقادر كەریم ـ  ئەندام

6. دلێر مەحمود فەتاح ـ  ئەندام

7. عوسمان فەتاح محێدین ـ  ئەندام

8. عابد ئەحمەد سلێمان ـ ئەندام

9. حەمید عەبدوڵا فەرەج ـ  ئەندام

10. یاسین رەحیم فەرەج ـ  ئەندام

11. رزگار حاجی كایل- ئەندام

12. عەتا رەجەب رەحمان ـ  ئەندام

13. بورهان عەلی عەبدوڵا ـ  ئەندام

14. تالیب سەید عەلی ئەحمەد ـ  ئەندام

15. ئیختیار حاجی فارس- ئەندام

16. ئاراس عەبدولکەریم مەعروف  ـ  ئەندام

17. کەمال سەعید تەها کۆیی  ـ  ئەندام

18. دلاوەر عەلی سەحید سۆفی  ـ  ئەندام

19. بەختیار مەحمود مەلا ئەمین

20. کەمال حەمە ئەمین قادر

 

خولی (١١)

لە15ی3ی2011دا، سیروان محەمەد مەحمود دەبێتە سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی‌و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لەم بەڕێزانە پێکدێن:

 

1. سیروان محەمەد مەحمود ـ سەرۆك

2. یاسین رەحیم فەرەج ـ جێگری یەکەمی سەرۆک

3. نەوزاد غەفور كەریم ـ جێگری دوەمی سەرۆک

4. ئاراس عەبدولکەریم مەعروف ـ  ئەندام

5. بەختیار مەحمود مەلا ئەمین ـ  ئەندام

6. دلاوەر عەلی سەحید سۆفی ـ  ئەندام

7. بابان ئەحمەد حەمە سور ـ  ئەندام

8. کەمال حەمە ئەمین قادر ـ  ئەندام

9. کەمال سەعید تەها کۆیی  ـ  ئەندام

10. ئازاد عەبدولقادر كەریم ـ  ئەندام

11. عوسمان فەتاح محێدین ـ  ئەندام

12. عابد ئەحمەد سلێمان- ئەندام

13. حەمید عەبدوڵا فەرەج ـ  ئەندام

14. ئەحمەد عەلی محەمەد ـ  ئەندام

15. عەتا رەجەب رەحمان ـ  ئەندام

16. بورهان عەلی عەبدوڵا ـ  ئەندام

 

بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  دەكەوێنە سەر شەقامی سالم و نزیك پردی شەهید رەوف بەگ و بەرامبەر مۆزەخانەی سلێمانی 

بۆ پەیوەندی:

 ئیمەیل و ژمارە تەلەفۆنەكانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
sulaimanychamber@yahoo.com
00964(0)533203293

00964(0)533210491

00964(0)533206845

00964(0)533206985

00964(0)533210495