بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

 

بەڕێوبەرایەتی نەوت‌و كانزاكانی سلێمانی لەساڵی 2016دا لەئەنجامی یەكگرتنەوەی هەرسێ بەڕێوبەرایەتیەكانی (دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان‌و مەسحی جیۆلۆجی‌و پشكنینی كانزایی‌و پاڵێوگەی نەوتی سلێمانی) دروست بووە، ئەم یەكگرتنەوەیە بەمەبەستی كەمكردنەوەی خەرجی‌و رۆتین‌و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدرا.
كاری سەرەكی ئەم بەڕێوبەرایەتیە نوێیە بریتییە لەكۆنترۆڵكردنی كوالێتی سووتەمەنی هاوردە كە لەدەروازەی باشماخەوە دەهێنرێت بۆ هەرێمی كوردستان.
سەرپەرشتیكردن‌و چاودێریكردنی وێستكەكانی سووتەمەنی‌و كارگەكانی غازو سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەڕین‌و گەرمیان، سەرپەرشتی كاری مۆڵەتدان‌و كۆنترۆڵكردنی كانەكان بەپێی یاسای كانەكانی ژمارە (٩١)ی ساڵی ١٩٨٨.

پەیكەری رێكخستنی بەڕێوەبەرایەتییەكە
بەڕێوبەرایەتی نەوت‌و كانزاكانی سلێمانی لە شەش هۆبەی سەرەكی پێكدێت كە بریتین لەهۆبەكانی: (كارگێڕی، ژمێریاری، وردبینی، كۆنترۆڵی جۆری، هۆبەی بەرهەمە نەوتیەكان‌و هۆبەی جیۆلۆجی)، هاوكات بەڕێوەبەرایەتییەكە خاوەنی 978 فەرمانبەری میلاكە، لەم راپۆرتەدا كە لەلایەن خودی بەڕێوەبەرایەتیەكەوە ئامادەكراوە، كارو چالاكی چەند هۆبەیەك دەخەینەڕوو.

هۆبەی كۆنترۆڵی جۆری
كاری ئەم هۆبەیە پشكنینی سوتەمەنییە (بەنزین، گازۆیل‌و نەوت)ە، لەگەڵ پێدانی رێنمایی زانستی بەو كۆمپانیاو بازرگانانەی كە سووتەمەنی هاوردە دەكەن. ئەم هۆبەیە پێكهاتووە لەسێ یەكە:
1- تاقیگـەی گەڕۆك
ئەم تاقیگەیە لە ئۆتۆمبێلێكی گەڕۆكدایەو بەردەوام كاری پشكنین دەكەن بۆ گۆڕەپانەكانی سووتەمەنی‌و بەنزینخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی‌و پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی راپەڕین.
2- بنكەی پشكنینی سووتەمەنی باشماخ
ئەم بنكەیە لەكۆتایی ساڵی 2013 كراوەتەوەو لەساڵی 2016دا بووە بە بەشێك لەهۆبەی كۆنترۆڵی جۆری كاری ئەم بنكەیە پشكنینی ئەو سووتەمەنیانیە لە (بەنزین، نەوت‌و گازۆیل) كە لەخاڵی سنووری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاوردەی ناو سنووری هەرێمی كورددستان دەكرێت.
3- تاقیگەی عەربەت: ئەم تاقیگەیە لەناو كۆگای سووتەمەنی عەربەت دایەو كاری پشكنینی كوالێتی ئەو بەرهەمە نەوتیانەی تێدا ئەنجام دەدرێت كە دێتە ناو كۆگاوە.

هۆبەی بەرهەمە نەوتیەكان
كاروبارەكانی ئەم هۆبەیە لەم یەكانەی خوارەوەدا جێبەجێ‌ دەكرێت:

كۆگای سووتەمەنی عەربەت:
لەم كۆگایەدا سەرجەم ئەو سوتەمەنیانەی دێتە پارێزگای سلێمانییەوە عەمبار دەكرێت‌و پاشان دابەش دەكرێت بەسەر هاووڵاتیان‌و دام و دەزگاكانی حكومەت. ئەم كۆگایە توانای عەمباركردنی (40.000.000) لیتر سووتەمەنی هەیە.

كونترۆڵ
كاری ئەم یەكەیە كۆنترۆڵكردنی ئەو سووتەمەنیەیە كە دێتە ناو كۆگاوەو بار دەكرێت بۆ دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا.
كێلە و پێوانە:
تۆماركردنی بڕی سووتەمەنی هاتوو لەسەر بنەمای سرووشتی‌و پێوانەیی بار دەكرێت‌و لەم یەكەیە كاری بۆ دەكرێت‌و بڕەكان دیاری دەكرێت.
رادار سیستم:
كاری ئەم یەكەیە دیاری كردنی بڕی سوتەمەنی عەمباركراوی ناو كۆگاو ئامادەكردنی راپۆرتی رۆژانەیە.
هونەری:
ئەم یەكەیە بەرپرسە لەسەرجەم كارە هونەری‌و میكانیكی‌و كارەباییەكانی ناو كۆگا لە چاككردنی یەكەكانی باركردن‌و بەتاڵكردن‌و دانانی پێوەری تازەو راكێشانی بۆری‌و چاككردنی سەرجەم كارە كارەباییەكانی ناو كۆگا.
ئاگركوژێنەوە:
ئەم یەكەیە ئەركی پاراستنی سەلامەتی كۆگای ئەكەوێتە ئەستۆ لەكاتی بەتاڵكردن‌و باركردنی سووتەمەنی.
غــاز :
كاری ئەم یەكەیە سەرپەرشتیكردنی غازی هاتووە لەسەرجەم سەرچاوەكانەوەو پاشان دانانی بەرنامەی گونجاو بۆ دابەشكردنی بەسەر كارگەكانی غازی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان‌و راپەڕین.
پشـكنین:
كارەكانی ئەم یەكەیە بریتییە لە ئەنجامدانی پشكنینی سەرەتایی بۆ زەوی تەرخانكراو بەمەبەستی دروستكردنی بەنزینخانەو كارگەی غازو كێلەو لۆككردنی پێوەری بەنزینخانەكان.
كارت‌و كۆبۆن:
لەم یەكەیەدا كاری رێكخستنی كارتی زیرەكی نەوت بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت.
پڕۆسەی دابەشكردنی نـەوت
كاری سەرپەرشتیكردن‌و دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیانی شارۆچكەو ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە ئەنجام دەدرێت‌و بەدواداچوون دەكەن بۆ نرخ‌و بڕەكەی بەپێی بەرنامەیەك كە لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەوە دادەنرێت‌و راپۆرتی دابەشكردن ئامادە دەكەن.

هۆبەی جیۆلۆجی
ئەم هۆبەیە دابەشبووە بەسەر چەند یەكەیەكدا بەپێی تایبەتمەندی كارەكان بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
1- (GIS): كاری ئەم یەكەیە بریتییە لە ئەنجامدانی كاری پشكنین بۆ ئەو پڕۆژانەی لەسنوری كاری چالاكی بەڕێوبەرایەتیەكە ئەنجام دەدرێت وەك پڕۆژەكانی (پەلەوەر، باخداری، وەبەرهێنان…تد)و دروستكردنی نەخشەی تۆپۆگرافی بۆ پڕۆژەكان.
2- كانەكان: سەرپەرشتیكردنی كانەكانی (مەڕمەڕ، بەرد، چەو و لم، خۆڵ، گەچ، سەرەبەرد، تێكەڵە، كانزاكان) لەسنوری كاری چالاكی بەڕێوبەرایەتیەكە لەپێدانی مۆڵەت‌و چاودێریكردنی كانەكان‌و وردبینیكردنی راپۆرتی مانگانەی سەرپەرشتیارانی كانەكان‌و چاودێریكردن‌و سەرپەرشتیكاری كانەكانی كارگەكانی چیمەنتۆ.
3- گەڕان‌و پشكنین: ئەنجامدانی كاری گەڕان‌و پشكنین بۆ ئەو كارگەو دامەزراوانەی كە دەیانەوێت كارگەی نوێ دروست بكەن وەك كارگەكانی (چیمەنتۆ، خشتی سور، گەچ و..تد)، و ئامادەكردنی راپۆرتی جیۆلۆجی بۆ هەمان مەبەست.
4- نەوت: بەشداریكردن لەخولەكانی راهێنان لە پڕۆسەكانی هەڵكەندنی بیری نەوت‌و كاركردنی بەشێك لەجیۆلۆجی وەك (وێل سایت جیۆلۆجی‌و مەدلۆگەر)و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەو بارەیەوە.
5- جیۆفیزیا: بەشداریكردن لەخولەكانی راهێنان لە پڕۆسەكانی كاری گەڕان‌و پشكینی جیۆفیزیایی لەكێڵگە نەوتیەكاندا.
٦- هایدرۆلۆجی.
٧- ئەندازیاران‌و پاڵێوگە