یه‌ده‌گى غازى سروشتى عێراق 123 ترلیۆن پێ سێجایه، هه‌رێمى كوردستانیش خاوه‌نى زیاتر له 5 ترلیۆن پێ سێجا غازه و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 80%ی له سنورى پارێزگاى سلێمانییه، عێراق جگه له پڕكردنه‌وه‌ى پێویسته ناوخۆییه‌كانى له‌رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى هاوبه‌شه‌وه غاز هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كات، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستانیش ته‌نها له یه‌ك بلۆكدا غاز ده‌رده‌هێنێت .
غازى سروشتى، بریتییه له هه‌موو هایدرۆكاربۆناتهكانى گازى كه به سستى له دۆخه سروشتییه‌كه‌یدا مابێته‌وه وه‌ك، گازى ته‌ڕ، وشك، هه‌روه‌ها ئه‌و گازه‌ى له‌به‌رگى بیردایه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و غازه‌ى له پڕۆسه‌ى پوختەكردنى گازى شل له گازى ته‌ڕ مابێته‌وه، جگه له نه‌وتى خاو.
ئه‌و غازه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، دەتوانرێت بڕى پێویستى ناوخۆ دابینبكرێت به‌تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، چونكه هه‌رزانه و دۆستى ژینگه‌یه.
یه‌ده‌گى غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 5 ملیار پێ سێجایه كه پێكدێن له كێڵگه‌كانى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ، چه‌ند بلۆكێكى تریش دۆزراونه‌ته‌وه.
له مانگى 6ى ساڵى ڕابردوودا حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاى رۆسنهفتى رووسى له‌شارى سان پێترسبۆرگ رێككه‌وتنێكیان به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى وه‌به‌رهێنان له بوارى نه‌وت و غازدا واژۆكرد، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه رۆسنه‌فت هه‌ڵده‌ستێت به دامه‌زراندنى بۆرییه‌كى غازى سروشتى كه پێداویستی غازى سروشتى وێستگه‌كانى كاره‌با و كارگه‌كان دابین بكات، له‌هه‌مانكاتدا ئاستى به‌رهه‌مێهنان به‌رزبكاته‌وه بۆ هه‌نارده‌كردنى بۆ بازاڕه‌كانى توركیا و ئه‌وروپا.
به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و بۆرییه‌ى داده‌مه‌زرێنرێت پێویسته تواناى ساڵانه‌ى 30 ملیار مه‌تر سێجا واته 6%ى خواستى ئه‌وروپا بۆ غازى سروشتى بێت، هاوكات له ساڵى 2020دا له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌كه‌وه غاز هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكرێت.
له 80%ى یه‌ده‌گى غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته پارێزگاى سلێمانی، پێكدێت له 27 بلۆكى نه‌وت و غاز، 6یان تێكه‌ڵه له غاز و نه‌وت، ئه‌وه‌ى كه ته‌نها غازه كێلگه‌ى كۆرمۆر له گه‌رمیان و بلۆكى چه‌مچه‌ماڵ و میرانه، هه‌روه‌ها له كه‌لاریش كورده‌میر، به‌ڵام ته‌نها بلۆكى كۆرمۆر غازى لێده‌رده‌هێنرێت.
له‌ئێستادا غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها بۆ پێویستى ناوخۆ به‌تایبه‌ت بهرههمێهێنانى كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت، ڕۆژانه نزیكه‌ى 420 ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت، به‌م پێیه ساڵانه 153 ملیار و 300 ملیۆن پێ سێجا غاز به‌كارده‌برێت، غازه‌كه‌ش ته‌نها له بلۆكى كۆرمۆره‌وه دابینده‌كرێت بۆ وێستهگهكانى چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر".