له‌ سلێمانی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی كرایه‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

به‌ ئاماده‌بوونی  د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی  وه‌زیری ته‌ندروستی  و  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ ڕێو ڕه‌سمێكدا بنكه‌ی ته‌ندروستی شه‌هید كه‌مال محه‌مه‌د له‌ گه‌ڕه‌كی كه‌نده‌سوره‌ی شاری سلێمانی كراییه‌وه‌.

د. میران محه‌مه‌د له‌ ووته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند:" كردنه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ له‌ سلێمانی ،دووه‌م بنكه‌ی ته‌ندروستی یه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ گه‌ڕه‌كه‌ نوێیه‌كانی شاری سلێمانی  مه‌به‌ستیش له‌ كردنه‌وه‌یئه‌م بنكه‌ ته‌ندروستیانه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیه‌ له‌ سه‌ر بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سه‌نته‌ری شارو زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ ییه‌ .

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووشدا سێ بنكه‌ی دیكه‌ی ته‌ندروستی ده‌كرێنه‌وه‌.

شایه‌نی باسه ئه‌م بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ به‌ بڕی 540 ملیۆن دینار و له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری 1200 مه‌تر دووجا و  له‌ سه‌ر بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان له‌ ساڵی 2013 به‌ردی بناغه‌ی دانراوه‌.