به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

یه‌كێكه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌
مێژووی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو. موته‌سه‌ریفی  لیوای سلێمانی (مه‌جید یه‌عقوبی)  له‌ ساڵه‌كانی (1934-1939) وه‌ هه‌ستا به‌ دروستكردن و پێكهێنانی به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ڕاپه‌راندنی جوڵه‌ و ڕێكخستنی ڕێگاوبان، دواتر خرایه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئه‌م به‌شه‌ وه‌كو به‌شێكی تایبه‌ت له‌نێو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانیدا كه‌ ئه‌و كات به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس سه‌بری عه‌بدوڵا كۆیی بوو، دامه‌زرا.

  به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م به‌شه‌ ناونرا(قسم نقلیات المرور) یاخود به‌شی گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆ. له‌ ساڵی (1944) یه‌كه‌م كه‌س كه‌ دیاری كرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه‌ ئه‌فسه‌ر (عه‌لی عه‌باس ئه‌حمه‌د1910-1974) بوو كه‌ به‌قۆمیسه‌ریان پێده‌وت و به‌ پله‌ی مفه‌وه‌ز له‌و به‌شه‌دا دانرا بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كان.


یه‌كه‌م پۆلیسی هاتووچۆ   كه‌ له‌م به‌شه‌دا و له‌سلێمانیدا ده‌ست به‌كاربوو (تۆفیق محه‌مه‌د مه‌لا ده‌نگ گه‌وره‌) بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندێكی تر به‌ ناوه‌كانی (ابراهیم عبدالله، حسن ساقی، تۆفیق حسن فره‌ج، ئه‌میت صاڵح نه‌ریمان، محمود العراقی.....هتد)

هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ست كرا به‌ چاككردنی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانی، یه‌كه‌م فولكه‌ كه‌ له‌ سلێمانی دروست كرا له‌به‌رده‌م شاره‌وانی سلێمانی بوو ئه‌ویش به‌رده‌ركی سه‌را بوو كه‌ تا ئێستاش ماوه‌.


له‌ساڵی 1974 به‌شی(نقلیات مرور) بوو به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی(به‌رێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی سلێمانی) و به‌سرایه‌وه‌ به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی به‌غدا.

له‌گه‌ڵا دروست بوونی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ تاكو ئێستا (30) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ له‌ ئێستادا فراوانبوونی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌ و له‌ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێتی و به‌شێك پێكهاتووه‌ وه‌كو به‌شه‌كانی (هونه‌ری، ئامێرسازی، مۆڵه‌ت، ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ، ژمێریاری، ناوشار، ده‌ره‌وه‌ی شار، ڕاگه‌یاندن، ئامار ، یاسا، IT،به‌دواداچوونی كاروباری نوسینگه‌كانی شۆفێری، و به‌ڕێوه‌بردن و له‌گه‌ڵا چه‌ند به‌شێكی تر 

سه‌باره‌ت به‌ ئوتومبێل ، یه‌كه‌م ئوتومبێل كه‌ هاتبێته‌ ناو شاری سلێمانی، ئه‌و ئوتومبێله‌ بوو كه‌ ساڵی 1916 خه‌لیل پاشای والی عوسمانی له‌ به‌غداد پێی هات بۆ شاری سلێمانی. پاشان  بنه‌ماڵه‌ی حه‌فیده‌كان كه‌ ناوداری شاری سلێمانی بوون یه‌كه‌م ئوتومبێلیان هێنایه‌ شاری سلێمانی ئه‌ویش ئوتومبێلی (جیب) بوو هه‌ربۆیه‌ یه‌كه‌م شه‌قامیش كه‌ له‌ شاری سلێمانی ناونرا شه‌قامی كاك احمدی شێخ ئه‌ویش یه‌كێك بوو له‌ بنه‌ماڵه‌ی شێخانی حه‌فید.

كلیك بكه‌ بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی