ژمارە دانیشتووانی لیوای سلێمانی پێش جەنگی یەكەمی جیهان (51.600) كەس بووە، (2100) جوولەكە بوون و 900 كلدان، خودی شارەكە (15.000) كەس بووە كەهەزاریان جوولەكە بووەو (170) كلدان . بەرووبوومی كشتوكاڵی و سامانی ئاژەڵداری بەبرِبرِەی پشتی ژیانی ئابووری لیواكە دادەنرێت. لەنێوان هەردوو جەنگی جیهانیدا ژیانی ئابووری لەخودی شاری سلێمانی پشتی بەو دوو سامانە بەستبوو، چونكە لەو قۆناغەدا بەرووبوومی كشتوكاڵی چواردەوری شاری گرتبوو، وتارێك لەوبارەوە هەیە بەناونیشانی (مدینە السلیمانیە یوم ژاك و لیوم) نووسەرێكی بەناوبانگ وەسفی دەكات و دەڵێت ( تا چاو برِ بكات سەوزایی و بەروبوومی كشتوكاڵی لەدەوروبەری شار دەبینرا)، بەلآم ژمارەی تێكرِای باخ لەناو خودی شاردا نزیكەی (30) باخ بوون، هەندێك لەدانیشتووانی شار مەرِو بزن و مانگاو پەلەوەریان بەخێودەكرد لەناو ماڵەكانیان و لەبیستەكاندا گەرِانەوەی مەرِو مالآت لەدەشتەكان بۆ ناو شار دیمەنێكی زۆر باو بوو، هەروەها رێرِەوی ماشینە بەرهەم فرۆشەكانی بەرووبوومی كشتوكاڵی لەشەقامەكانی شاردا لەبەیانی هەموو رۆژێكدا بەردەوام بوو بەدرێژایی ماوەی نێوان جەنگی یەكەم و دووەمی جیهان تەنانەت لەدوای هەردوو جەنگ.
دەتوانین بڵێین چوار پێنج یەكی دانیشتووانی لیوای سلێمانی هەروەها تیایدا ژمارەیەك كەكەم نەبوون لەناو خودی شاردا بەپیشەی بەروبوومی كشتوكاڵی خەریك بوون و ئاژەڵیان بەخێودەكرد لەو قۆناغەدا، هەرچەندە لیوای سلێمانی بەچیاو بەرزایی دەورە درابوو كە بەشێكی گەورەی لیوای سلێمانی لەخۆگرتبوو (نزیكەی 6400كم2)، بەلآم لەلیوادا ژمارەیەك لەدەشت و دۆڵی بەپیت هەیە بەتایبەت دەشتی شارەزوورو بیتوێن بەپێی راپۆرتێكی پسپۆرِێكی بەریتانی (السیر ارنست داوسن) كە حكومەتی عیراقی بەكاری هێناو ناردی بۆ توێژینەوە لەسەر زەوی و دابەشكردنی كۆی زەوییە كێڵراوەكان كە بەپیتن بۆ كشتوكاڵ لەهەموو لیوای سلێمانیدا لەساڵی 1930 نزیكەی (2550كم2) كشتوكاڵ تیایدا (242كم2) پشت بەئاوی باران دەبەستێت.
داوسن توانی چرِیی دانیشتووان بپێوێت لەكیلۆمەتری چوارگۆشەی زەوی كشتوكاڵی لەسلێمانی كە نزیكی سی و حەوت كەس بوون، ئەمەش بەرزترین تێكرِای دانیشتووانە لەناوچە باراناوییەكاندا كە بێجگە لەسلێمانی شمولی هەریەك لەموسڵ و كەركوك و هەولێر دەكات كەرِێژەی چرِیی دانیشتووان تیایدا بەنۆزدە كەس مەزەندە كرا، ئەم ژمارەیەش كەمێك زیاتر لەتێكرِایی بۆ هەموو عیراق كەكردیە سی و شە كەس، ئەمەش دەیسەلمێنێت سلێمانی پانتایی زەویە كشتوكاڵییەكانی سلێمانی لەپلەی خوارو دێت لەناوچە باراناویەكاندا كە بەنزیكەیی كردیە شەش یەكی زەوییە كشتوكاڵییەكان لەهەر یەك لەلیوای كەركوك و موسڵ، نزیكەی چواریەكی مەساحەكەی لەلیوای هەولێر.
ئەم راستییە بەتوندی رەنگدانەوەی هەبوو لەسەر شێوەی شارو خێرایی گەشەسەندنی لەقۆناغی نێوان هەردوو جەنگدا، بازارِی بازرگانی و بەرهەمی پیشەیی زیاتر پشتی بەلادێكانی لیوا دەبەست، تەنانەت ژمارەی ئەو خانانەی كە تایبەت كرابوو بۆ خزمەتكردنی جووتیارەكان لەناو شاردا زۆر زیاتر بوون لەهۆتێلەكان لەو سەردەمەجا، ژمارە ئەو خانانە كە لەناو شاردا لەساڵی 1913 بیست خان بوون بەهۆی بارودۆخی جەنگ، ژمارەیا كەمی كرد گەیشتە یانزە خان لەساڵی 1918، دیسان پاش ماوەیەكی تر ژمارەیان زیادی كرد تا بوون بەبیست خان و یەكەم هۆتێل كە لەناو شاردا بونیادنرا لەكۆتایی بیستەكان بوو لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی دووەمی جیهان تەنها 2 هۆتێلی بچووك هەبوون لەناو شار، لەگەڵ خانەكان لەشاردا دەیان شوێنكار هەبوون بۆ دروستكردنی كورتان بۆ لادێ نشینەكان و كەرەستەی تر بوو بۆ لادێ نشینەكان و چەندەها خزمەتی تر، هەروەها كارو كەسابەتی زۆربەی بازرگانەكان پشتیان بەدێهاتەكان دەبەست، ماڵەكانیان و شارو دوكانە پیشەییەكان بۆ گەرمكردنەوەو دروستكردنی خۆراك و بەرهەم رۆژانە پشتیان بەو خەڵوزە دەبەست كە لەدار دروستدەكران و ئەو دارانەش لەچیاكانی نزیكی دەوروبەری شار دەهێنران، غاباتەكانی لیوای سلێمانی بەسەرچاوەیەكی گرنگی ژیان دادەنرا لەدابینكردنی خۆراك بۆ شار، لەساڵی 1936 ژمارەی درەختی میوەو غابات لەلیوای سلێمانی نزیكی 130 ملیۆن درەخت بوون لەهەولێر نزیكی 300 ملیۆن درەخت وە لەموسڵ نزیكی ملیارو نێوێك درەخت.
تووتن بەگرنگترین بەروبومی كشتوكاڵ دادەنرا لەلیوای سلێمانیدا كە ژیانی ئابووری شار پشتی پێدەبەست و كرداری كەڵەكەبوونی سەرمایەی سەرمایەدارن بەزۆری بەهۆیەوە بوو، سەرەتای دەستپێكی بەرهەمهێنانی تووتن لەكوردستان دەگەرِێتەوە بۆ ناوەرِاستەكانی سەدەی حەڤدەیەم، تووتن لەكوردستانی باشوور ناوچەی لیوای سلێمانی بەشێوەیەكی تایبەت زیاتر تیشك و گرنگی خرابوویە سەر بۆ بەرهەمهێنانی لەساڵی 1924 لەناوچەی لیوا 2500 تۆن لەجۆرەكانی تووتن بەرهەمهێنرا، بەلآم لەناوچەكانی تری كوردستان تەنها 500 تەنیان بەرهەمهێنا، بەشێكی كەمی ئەم بەرهەمانە لەناوخۆ بەكاردەهێنران ئەوی تری دەنێردرایە دەرەوەی ناوچە كوردیەكان بەتایبەت بۆ بەغدا كە(88%)ی بەروبومی توتنی دەكرِی كە برِێكی زۆر لەكارگەی دروستكردنی جگەرەی هەبوو، بەمەش ژمارەیەكی زۆر لەدەستی كار پێویست بوو بۆ پاككردنەوەی بەروبوم و پرِكردن و گواستنەوە، هەروەها دیارترین بازرگانەكانی ناو شارو دەوڵەمەندترینیان پشتیان بەبازرگانی تووتن دەبەست، هۆی گرنگی پێدانی سلێمانی بەبازرگانی تووتن دەگەرِێتەوە بۆ ئەو یاسایەی كەحكومەتی عیراقی سەپاندبووی بەسەریدا كەكردبوویە چەكێك بۆ گوشارخستنە سەر كوردو دەركردنی یاسای ئینحسار لەساڵی 1936 كەتیایدا حكومەت كرِین و فرۆشتن و برِی بەرهەمهێنانی تووتن دەخاتە ژێر ركێفی خۆی،
*** ئەم بابەتە لە نوسینى دكتۆر كەمال مەزهەر