قەزای شارەزوور

پارێزگای سلێمانی

 


ئەم قەزایە بەدوورى نزیكەى 40كم دەكەێتە باشورى رِۆژهەلآتى سلێمانى و پێكدێت لە هەڵەبجەى تازە-ناوەندى قەزاكەو ناحیەى وارماوا (زەرایەن)ى سەر بەقەزاكە لەگەڵ نزیكەى 50 گوند دەگرێتەوە، لەرِۆژئاواو باكوریەوە بەگوندەكانى(قەرەگۆل) دەست پێدەكاتو لەباشوری-یەوە بەگوندى(میرەدێ)و لەخۆرهەلآتیەوە بەگوندى تەپەكەلو لەخۆرئاوایەوە بە گوندى ئاوەكەڵە كۆتاى دێت.
قەزاى شارەزوور چەند شاخێك بەدەوریداهەیە بەدوورى چەندین كیلۆمەتر لەوانە شاخەكانى(سورێنو قەرەداخو هەورامانو سەیدصادق) ناوچە دەشتاییەكانیشى گەورەترین بەشى ئەم قەزایە پێكدەهێنێت بەدرێژایى 45كم و پانى 15بۆ 20كم.
ژمارەیەكى زۆر گردو تەپۆلكە لەناوچەكەدا بوونى هەیە وەك( گردى مالوانو تەپى كەرەمو كانى پانكەو یاسین تەپەو هەندێك گردى دیكە كەلەناوچون یان ژێر ئاو كەوتون...سەرچاوەى ئاوى قەزاكەش بریتیە لەئاوى بێستانسورو ئەم قەزایە بۆ دابینكردى ئاوى خواردنەوەو پێداویستی پشت بەم ئاوە دەبەستێت. دەشتەكانى قەزاكە بەهۆى بەپیتییەوە گرنگترین ناوچەیە بۆ بەرهەمهێنانى (گەنم، جۆ، پاقلە، نیسك، نۆك، برنج، گەنمەشامى، توتن، پامو، كونجى، گوڵەبەرۆژە، شمڵى، رەشكە، پیاز، سیر، شوتى، تەماتە، بامیە، سەوزەوات....)كەلەسەر رووبەرى 193739دۆنم دەچێنرێت، جگە لەكشتوكاڵیش زۆربەى سامانى ئاژەڵى لەجۆرەكانى(مانگا، مەرِ، بزن)ى تێدا بەخێودەكرێت، لەگەڵ چەندین جۆرى پەلەوەر.

                   
هەڵەبجەی تازە ناوەندی قەزای شارەزوورە، ناوەكەی لەهەردوو وشەى (هەڵەبجە، تازە) پێكهاتووە، درووستبوونى هەڵەبجەى تازە پەیوەستە بە وێرانكردن و كیمیابارانكردنى هەڵبجەى شەهید لەلایەن رِژێمى بەعسەوە،  ناوى (هەڵەبجەى تازە) وەك جێگرەوە بۆ (هەڵەبجەى شەهید)دانرا بەتایبەت كە هاوولآتیان ئەو ناوچەیە رِاگوێزرا لەلایەن رژێمى بەعسەوەو لە(هەڵەبجەى تازە)نیشتەجێكران.


لەبەهارى 1988ز لەوكاتەى (هەڵەبجەى شەهید)بۆردومان دەكرا رِژێمى بەعس كۆمەڵگەیەكى زۆرەملێى درووستكر بەناوى (حلبجە صدامیە)و لەدواى رِاپەرِینى بەهارى 1991 و بەبرِیارى  پارێزگارى سلێمانى ئەوكات لەساڵى 1992ناوەكەى گۆردرا بە (پێشەوا) و دواتر بەهۆى فراوانبوونى ناوچەكەوە لەمانگى حوزەیرانى ساڵى 1995ز بەفەرمانێكى ئەنجومەنى وەزیران-ئیدارەى سلێمانى كرا بەقەزاو ناویشى لێنرا (قەزاى شارەزوور) و هەڵەبجەى تازە كرا بەمەڵبەندى قەزاكە.
مێژووى درووستبوونى ئەم قەزایە مێژوویەكى كۆنى نییەو پێش درووستبوونى زەوى كشتوكاڵى بووە، ناوچەكە تا ئەوكاتەى رِژیمى بەعس هاوولآتیانى هەڵەبجەى شەهیدو دەوروبەرى بەزۆرە ملێ تێدا نیشتەجێ دەكات، كاتێك رِژێمى بەعس هەڵەبجەى بۆردومانكرد لە ساڵى 1988ز ئەم شارۆچكەیەى درووستكردو ئەو خەڵكەى رِزگاریى بوو بوو لەئەنفال و كیمیاباران  زۆرینەیان لەهەڵەبجەى تازە نیشتەجێكران، بەلآم لەئێستادا زۆرێك لە هاوولآتیانى ناوچەكانى دەوروبەرى قەزاى شارەزوور لەم شارۆچكەیە نیتشەجێبوون و بەشێكى زۆرى هاوولاتیانى هەڵەبجەو شوێنەكانی تر گەرِانەوە بۆ زێدى خۆیان یان بۆ شاروشارۆچكەكانی تر رِۆشتون.
لەرِووى ئەندازیاریەوە ئەم شارۆچكەیە لەسەر شێوازێكى ئەندازیارى نوێ بنیاتنرا لەگەڵ بوونى چەند بینایەكى بەرزو لەشوێنى بەرز لە باشورو باكورى شارۆچكەكە بۆئەوەى بتوانرێت چاودێرى هاتوچۆو كۆنترۆڵى كەسەكان بكرێت لە هەموو رِوویەكەوە. زۆربەى خانوەكانى ئەم شارۆچكەیە بەشێوەیەكى تارِادەیەك نوێ و هەندێكیان رِۆژهەڵاتى و هەندێك رِۆژئاوایى بنیاتنران و تارِادەیەك جیاوازتر لە شارو شارۆچكەكانیترو تەواوى خانوەكان بەبلۆك و چیمەنتۆ كرانەوە، لەدواى رِاپەینى 1991 ئەو زەویە بۆشانەى لەنێو شارۆچكەكەو هەندێك زەوى دەوروبەریشى دابەشكران و كران بەخانوو بەشێوازى پێشكەوتوو.

 لەم شارۆچكەدا دوو بازارى سەرەكى هەن بریتین لە بازارِى هەڵەبجەییەكان و بازارِى سیروانیەكان و ئەم بازارانە ژمارەیەك دووكان لەخۆدەگرێت و هەندێك پێداویستى هاوولآتیانى تێدا دەفرۆشرێت. سەرجەم ژمارەى دانیشتوانى قەزاى شارەزوور بە پێى دواین سەر ژمێرى كە لەساڵى 2006 كە بۆ كۆبۆنى خۆراك ئەنجامدراوە پێكهاتووە لە (118526) كەس ، ژمارەى دانیشتوانى ناو سەنتەرى قەزاى هەڵەبجەى تازەش پێكهاتووە لە (36484) كەس.
ژیانى دانیشتوانى ئەم شارۆچكەیە بەندە لەسەر كشتوكاڵ و ئاژەڵدارى و موچەخۆرى، بەهۆى ئەوەى زەوى دەوربەرى شارۆچكەكە بەپیتەو بەشێك لەهاووڵاتیانى خاوەنى زەویەكانن بەروبومى كشتوكاڵى تێدا بەرهەمدەهێنن و بەشێكیتریان بەئاژەڵدارى-یەوە خەریكن بەتایبەت كەلەگوندەكانى دەورەبەرى شارۆچكەكە نزیكن و بەشێكیتریان بەكارى دامەزراوەییەوە خەریكن و موچەخۆرن و لەدامودەزگا حكومیەكان فەمانبەرن، زۆرینەى دانیشتوانى ئەم شارۆچكەیە خوێندەوارن، لەم شارۆچكەیەدا تائێستا كارگەو ناوچەى پیشەسازى تێدانییە بەشێوەیەك بتوانێت هەلى كار بۆ هاوولاتیان دەستەبەربكات.

بەگشتى دانیشتوانى قەزاى شارەزوور مسوڵمانى سوونە مەزهەبن و هەندێك تەریقەتى سۆفیگەرى قادرى و نەقشەبەندى تێدایە. لەگەڵ ژمارەیەك لەشوێنكەوتوانى ئاینى(كاكەیى)كەبە(هاوارى)یەكان ناسراون.

زۆرینەى دامەزراوە حكومیەكانى لەسەر ئاستى قەزا لەشارۆچكەكەدا بوونى هەیە وەك (قائیمقامیەت، بەشى پۆلیس، یاریدەدەرێتى ئاسایش، بەرِێوەبەرێتى رِۆشنبیرىو هونەر، بانك، خانوبەرە، شارەوانى، كشتوكاڵ، رِێنمایى كشتوكاڵ، ئاگركوژێنەوە، كارەبا، پۆستەو گەیاندن، كارتى زانیار، رِەگەنامە، نەخۆشخانە، مەڵبەندو بنكەى تەندرووستى، ناوەندى وەرزش و لاوان. بەرِێوەبەرێتى پەروەردە، كتێبخانەى گشتى، فەرمانگەى ئامار،بەشى كوردى سەربەزانكۆى هەڵەبجە، فەرمانگەى ئاو،  درووستى ئاژەڵ،، دادگا، دارایى، ...)



بەهۆى ئەوەى شارۆچكەكە رِێژەیەكى بەرچاو لەخوێندكارو دەرچووى زانكۆو پەیمانگەى تێدایە، ئاستى رِۆشنبیرى تارِادەیەكى باشەو ژمارەیەك ناوەندو دامەزراوەى تێدایە وەك رِێكخراو، حزب، گروپ، هەریەك لەمانە بەجۆرێك كاردەكەن چ لەپێناو بەرژەوەندى گشتى یان بەرژەوەندى حزب، بەلآم لەرِێگەى كارنامەى خۆیانەوە، لەسالآنى نەوەدەكان و لەدواى رِاپەرین چالاكیە هونەریەكان بەراوورد بەچەند ساڵى رابردوو زۆر چروپرو باشتر بووە، بەلآم لەدواى ساڵى 2013ز جارێكیتر چالاكى و جموڵى رۆشنبیرى بەهۆى كردنەوەى ناوەندێكى رِۆشنبیرى حكومیەوە لەسنوورەكە دەستیپێكردوەتەوە. پێشتر بەهۆى نەبوونى هۆڵى گونجاو بەنمایشكردنى فیلمى سینەماو شانۆو كۆرِوكۆبونەوەكان ئەگەر چالاكیەكان تارِادەیك سست بوبن ئەوا لەئێستادا بەرادەیەكى باش ئەم چالاكیانە ئەنجام دەدرێن بەهاوكارى دەستەیەك لەچالاكوانانى سنوورەكە، كاركردنیان خۆبەخشانەو بۆ برەودانە بەرِەوتى رِۆشنبیرى لەسنوورەكەیان.


یەكەم كەناڵى تەلەفزیۆنى ناوخۆیى لەسالآنى نەوەدەكان بەناوى تەلەفزیۆنى(سۆسیالیست)پەخشیكردوە، بەلآم دواتر پەخشى كەناڵەكە راگیراوەو نەماوە.
یەكەم رِۆژنامە لەسنوورى قەزاى شارەزوور، رِۆژنامەى (هەڵەبجەى تازە)بوو كە دواى شەش ژمارە ناوەكەى گۆردرا بە(برەو)و 33 ژمارەى لێدەرچووەو لەلایەن كۆمەڵێك گەنجەوە خۆبەخشانە دەركراوە. چەند رِۆژنامەو بلآوكراوەی تر هەبوون لەوانە(متمانە، رِاى خەڵك، مەولەوى، هەژین)، لەقەزاكەدا چەندین نوسەرو وەرگێرو رِۆژنامەنووس هەن لەئێستادا كەخاوەنى چەندین بەرهەمن، بەسەدان خاوەن ماستەرو دەیان دكتۆرا لەئێستادا بوونى هەیە.
بۆیەكەمجار لەدواى رِاپەرینەوە رِۆژێك لەقەزاكەدا دیاریكرا بەناوى (رِۆژى شارەزوور) لە 8-3-2016 ئەم رۆژە كۆمەڵێك چالاكى تێدا ئەنجام دەدرێت
ساڵانە چەندین چالاكى شانۆو میوزیك و هونەرى جۆراوجۆر لەلایەن گەنجانى قەزاكەوە ئەنجام دەدرێت بەشێوەى خۆبەخشانە لەو گروپانەى رِۆڵى باشیان هەبووە( تۆرِى رِۆژنامەنووسانى قەزاى شارەزوور، گروپى میوزیكى چامە، گروپى شانۆیى  نیشتمان)



قەزاى شارەزوور لەمێژووى درووستبونیەوە چەندین قائیمقامى تێدا دەستبەكاربوەو گۆراوە لەوانە:
*فەرهاد محەمەد رِەسوڵ، دەرچووى خانەى مامۆستایان  لە 15-6-1995 بۆ 31-8-1996 قائیمقام بووە.
*ماجد محەمەد شەریف، دەرچووى ئامادەیى پیشەسازى لە 20-12-1996 بۆ 1-7-1997 قائیمقام بووە.
*بێرون عومەر فەتاح، دەرچووى ئامادەیى لە 31-12-1997 بۆ 1-1-2000 قائیمقام بووە.
*ئەحمەد حمەنورى محەمەد،  دەرچووى ناوەندى لە 1-1-2000 بۆ 29-4-2006 قائیمقام بووە.
*فازل عمر عبدالرحمن، دەرچووى كۆلێژى یاسا لە30-4-2006 بۆماوەیەك بەوەكالەت قائیمقام بووە.
* سۆران عەلى رِەباتى، دەرچووى كۆلێژى یاسا لە 25/6/2007 بۆ 21-12-2015 قائیمقام بووە
*رِزگار غەفور رِەحیم، دەرچووى كۆلێژى یاسا لە21-12-2015 دەستبەكاربووە.

ناوى قوتابخانە و خوێندنگاکانی قەزای شارەزوور:

قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتی
قوتابخانەی سرودی بنەڕەتی
قوتابخانەی ھەتاوی بنەڕەتی
قوتابخانەی ئەحمەد موختار جافی بنەڕەتی
قوتابخانەی ھیوای بنەڕەتی
قوتابخانەی دەرسیمی بنەڕەتی
قوتابخانەی نالی بنەڕەتی
قوتابخانەی بێسارانی بنەڕەتی
قوتابخانەی شوڕشی بنەڕەتی
قوتابخانەی سەردەمی بنەڕەتی (١-٩)
قوتابخانەی بێریڤانی بنەڕەتی کچان (٧-٩)
قوتابخانەی ئاڵای بنەڕەتی کچان (٧-٩)
قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەڕەتی کچان (٧-٩)
قوتابخانەی سەرکەوتنی بنەڕەتی کوڕان (٧-٩)
قوتابخانەی ھەورامانی بنەڕەتی کوڕان (٧-٩)
قوتابخانەی شەھیدانی بنەڕەتی کوڕان (٧-٩)
قوتابخانەی پێشکەوتنی ئێوارانی بنەڕەتی کوڕان (٧-٩)
قوتابخانەی خوێندنی خێرای شارەزووی تێکەڵاو (٧-٩)
ئامادەیی شەھید دانای کوڕان (پێشتر بەناوی ئامادەیی ئالانی کوڕان) بوو
ئامادەیی شەھید سیروانی کچان (پێشتر بەناوی ئامادەیی زەڵمی کچان) بوو
ئامادەیی زانای کوڕان
ئامادەیی شەمێرانی کچان
ئامادەیی مەولەوی ئێوارانی کوڕان
ئامادەیی چورچرای ئێوارانی کچان
خوێندنگای ئاینی شێخ مەعروفی نێرگزجار
باخچەی منداڵانی چرۆ
باخچەی منداڵانی پەپولە
باخچەی منداڵانی سارا
ناوی مزگەوتەکانی قەزای شارەزوور
مزگەوتی گەورە
مزگەوتی نالی
مزگەوتی فیردەوس
مزگەوتی غفران
مزگەوتی قازی محەمەد
مزگەوتی ئیبن سلاح شارەزووری
مزگەوتی شێخ معروفی نێرگزەجاڕ
مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مدڕیس
مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران
مزگەوتی نـوور
مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق
مزگەوتی شافعی
مزگەوتی شێخ عومەری بیارە
مزگەوتی شێخ عەلادینی نەقشبەندی
مزگەوتی سیراجەدین
مزگەوتی شێخ محمودی حەفید
مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان
مزگەوتی ڕاشیدین
مزگەوتی شەھیدان

 

شارۆچكەی وارماوا(زەرایەن) تاكە ناحیەی سەر بەقەزای شارەزوورە.

پاش دروستکردنی حکومەتی عێراقی لە ساڵی ١٩٢٥ و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە،  لەکوردستاندا چەند لیوا (پارێزگا) و قەزا و ناحیە دامەزرا. یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی وارماوا بوو لە گوندی چەمەرگە ئیدارەکەی دامەزرێنرا، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکھاتبوو لە ناحیەی وارماوای ئێستاو ھەڵەبجەی تازەو دەربەندیخان بە ھەموو دێھاتەکانییەوە. لەساڵی ١٩٥٢ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چەمەرگە گوێزرایەوە بۆ گوندی قلیجە تا ساڵی ١٩٥٨، پێش شۆڕشی ١٤ی تەمموز لەساڵی ١٩٥٨ بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی چنارە و ھەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماواوە بووە، لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٥٥ تا ١٩٥٨ عەبدول جەبار زەنگەنە بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە. لە پاش شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ دەربەندیخان و ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان. لە ساڵی ١٩٧٩ ناحیەکە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردوگای زەڕایەن، زەرایەن پێشتر کۆمەڵگایەکی زۆرەملییە بوو لەساڵی ١٩٧٨ ڕژێمی پێشووی سەدام دروستیکرد بو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان و سەرسنوری کوردستانی عێراق وەکو گوندەکانی(گمە، پشتە، گڵێجاڵ، قەڵپ، بەلەسۆ، چوارداران، بەڕوێن، کانی پاشا، کانی وەیسکی، تۆوشکی، مۆرتکە، سەرشاتە، زارێن، بانی بۆڵان، چەندین گوندی تر کە بەزەبری ھێزی سوپا و تانک ڕاگوێزرابوون. ناحیەی زەڕایەن لەساڵی ١٩٧٩ سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی.

 

بەپێی مەرسومى کۆمارى ژمارە (٣١١) لەڕۆژی ١٩٨٩/٦/٢٨ناوی ناحیەکە گۆڕا بۆ ناحیەى شارەزوور

لەدوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ تا ساڵی ١٩٩٥ لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پارێزگای کەرکووکەوە لەقەزاى دەربەندیخان. لەساڵی ١٩٩٥ بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لەڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لەپارێزگای سلێمانی.

شوێنی ناحیەكە بەپێی بازنەكانی پانی دەكەوێتە نێوان (٣٥٬١٥-٣٥٬١٨ )ی باكور هێڵەكانی درێژی (٤٥٬٣٩-٤٥٬٤٤) ی خۆرهەڵات.

 

سەبارەت تۆبۆگرافیای ناحیەی وارماوا درێژیەكەی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا(٤٥)كم پانیەكەی(١٥-٢٠)كم وەبەرزیەكەی لەنێوان (٤٥٠-٦٠٠)م وەشاخەكانی هەورامان و چوارتاو باڵامبۆدەوریان داوە لەباكوری ڕۆژئاواوە دەبەسترێتەوە بەدەشتی سلێمانی، ئەم دەشتە بە بەپیترین دەشت دادەنرێت لەهەرێمی كوردستاندا بەهۆی نیشتوی ڕووبارەكانەوە كە لەشاخەكاندا دێتە سەرئەم دەشتە ڕووباری تانجەرۆ و ئاوی زەڵم و چەقان و ڕووباری تابین لەبەشی ڕۆژئاوایەوە دەڕژێتە ناوی.

 بەڕووبەری ناحیەی وارماوا بەدۆنم، بەپێی داتاكانی ساڵی٢٠١٢  كۆی گشتی زەویە كشتوكاڵیەكان لەوەڕگاو دارستان(١١٤٠٩٤٬٥)دۆنم بووە لەنێوانیاندا بڕی ٥٢٢٧٧ دۆنم زەوی دێم وەبڕی ١٤٩٧٨دۆنم بەراوە وەبڕی ٦٥٢٨دۆنم بەردەڵانە، هەروەها  ٢٨٩١٥دۆنم لەوەڕگایە وبڕی ١٠٨٦٠دۆنم دارستانی سروشتیەو بڕی ٥٠٠دۆنم دارستانی دەست كردە كەلە لایەن فەرمانگە پەیوەندی دارەكانەوە دروست كراوە، هەروەها بڕی(٧٨٬٥) دۆنم باخی بەراوە وەبڕی (٣٦)دۆنم ڕەزە واتە دێم.

 

ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی وارماوا بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٧: (٤٩٩٧) خێزان و (٢٦٩٤٠) کەسە. کەبەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا:

 

١- ناوەندی ناحیەی وارماوا: ژمارەی خێزان( ٣٤٣٦)، ژمارەی کەس ( ١٧٦٠٤) .

 

٢- گوندەکان: ژمارەی خێزان ( ١٥٦١)، ژمارەی کەس ( ٩٣٣٦).

 

 


سنووری جوگرافی ناحیەكە دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ٤٦ کیلۆمەتر. لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای سەیدسادقەوە چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە دەریاچەی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق.

ناوی گوندەكانی سەر بە ناحیەی وارماوا:

ناحیەی وارماوا (زەڕایەن) زەڕایەن(ناوەند) ئالان ئاوایی شێخ حسێن ئاوەکەڵە ئەحمەدئاوا، وارماوا بەردەکەڕ، وارماوا بیدەن بێسەلمێن تەپەکەڵ تووەقوت جەرداسنە جۆلانە، وارماوا چەم وژاڵە حاسڵ خەرجانە داری قەلان دسکەرە دەق، وارماوا زەلەڕەش سارتکە، وارماوا سێتەلانی خواروو سێتەلانی سەروو قلیجە قەرەگۆلی خواروو قەرەگۆلی سەروو قەڵبەزە، وارماوا کانی بەردینە، وارماوا کانی توو، وارماوا کانی کەوەی جوخ کانی کەوەی کۆن کانی کوێرە کانی مرواری کانی ھەمزە کانی ھەنجیر، وارماوا کانێسکان کەڵەکاوی کۆرەی خواروو کۆرەی سەروو کۆڵەبی، وارماوا کۆمەڵگای نەسر گەورەقەڵا، وارماوا مالوانی ئیبراھیم کەریم مالوانی حەمەی عەزیز مالوانی ڕەشیدڕەمەزان مەحمودخانی خواروو مەحمودخانی سەروو میرەدێ یەخشی خواروو یەخشی سەروو