پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیکرد لە شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا کەپێکهاتبوو لە بەڕێزان (ڕۆبێرت هاڵفن و چاک لۆپریسی) ئەندامانی پەڕلەمان و شاندی یاوەریان.
پارێزگاری سلێمانی باسی لە دۆخی دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردو مەترسی دۆخەکەی بۆ ئامادەبوان ڕوونکردەوە، لای خۆشیانەوە شاندی پەرلەمانی بەریتانیا سوپاسی پارێزگاریان کرد کە لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بێلایەنانە و بەدوریەکی یەکسان بەرامبەر بەهەموو هێزەکان وەستایەوە.