پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان جێگرانی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی پارێزگای سلێمانیدا کۆبووەوە

پارێزگای سلێمانی

 

ئەمڕۆ، پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان جێگرانی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی پارێزگای سلێمانیدا کۆبووەوە، سوپاسی هەوڵەکانی کردن بۆ بێلایەنکردنی فەرمانگەکانیان لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، بەخێرهاتنی بەڕێزان جێگری پارێزگاری نوێی سلێمانی بۆ کاروباری هونەری و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی (وەبەرهێنان و شارەوانیەکان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و مین)ی کرد، بەئومێدی سەرخستنی سەروەری یاسا و حکومەتی هاوڵاتیان و باشکردنی خزمەتگوزاریەکان.