پارێزگاری سلێمانی لەیەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی(٩)ی بنەڕەتیدا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، پارێزگاری سلێمانی بەهاوڕێیەتی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری خۆرئاواو سەرپەرشتیارانی پەروەردە، لەیەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی(٩)ی بنەڕەتیدا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و سوپاسی کەرتی پەروەردە و مامۆستایان و خێزانی خوێندکاران و خوێندکارانی کرد بۆ بەردەوامیان بەپڕۆسەی خوێندن و سەرخستنی ئەزمونەکان.