پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتی چین

پارێزگای سلێمانی

 

ئەمڕۆ، پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە بەڕێزان (نی ڕوچی) کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان و (هو های) بەرپرسی دۆسیەی بازرگانی و ئابوری و (ما یاڵۆنگ) بەرپرسی دۆسیەی سیاسی کونسوڵخانەی چین، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابوری و کلتوریەکان کرا.