خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م دیاریكرا و به پێ ی خشتهكه له ماوه‌ی شه‌و وڕۆژێكدا 7 كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده و 14 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت ، نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌باش به پێ ی ئه‌و كاره‌باییه ده‌بێت كه مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ هاووڵاتیانی دابین ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی 9 هه‌زار دینار بێت .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵ و دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی هه‌ریه‌ك له به‌ختیار عبدالرحمان قایمقامی سلێمانی و سالار حه‌سامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی په‌یوندیدار و نوێنه‌ری سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان كۆبوونه‌وه و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای نیشتمانی له‌م وه‌رزدا خشته‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی (12) كانوونی یه‌كه‌م له پارێزگای سلێمانی دیاریكرا .
به پێ ی خشته نوێیه‌كه له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا بڕی 7 كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده و نزیكه‌ی 14 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كریت ، خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به كاتژمێره‌كانی (7 بۆ 8 به‌یانی )و (4 عه‌سر بۆ 1 شه‌و ) له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانیدا كاره‌بای مۆلیده بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن ، له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ر مۆلیدهیهكیشدا ڕووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ده‌رباره‌ی نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده‌ش بڕیاردرا به پێ ی ئه‌و بڕه كاره‌بایه بێت كه مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ هاووڵاتیانی دابین ده‌كه‌ن ، كه ئه‌ویش به پێوه‌رێك ڕێكبخرێت كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیادا بێت كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی 9 هه‌زار دینار بێت .
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ گرێبه‌ستێكی نوێ كرا كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 وه له نێوان ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی و خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كاندا كاری پێ ده‌كرێت كه له گرنكترین خاله كانی گرێبه‌سته‌كه دانانی پێوه‌ری ئه‌لیكترۆنییه بۆ هه‌موو مۆلیده‌كان و وه‌رگرتنی پاره‌یه به پێ ی ئه‌و كاتژمیرهكارهباییهی كه ده‌یده‌ن به هاووڵاتیان هه‌روه‌ها له ساڵی نوێ وه و له كۆتای مانگدا پاره‌ی مۆلیده له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له سه‌ره‌تای مانگدا وه‌رگیراوه ...