ئەمڕۆ کۆبونەوەی تایبەت بە پاراستنی ئاوی ژێر زەوی

پارێزگای سلێمانی

 

ئەمڕۆ، پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و ڕێکارەکانی بەرگرتن لە دیاردەی بیرلێدان کرد، بە ئامادەبوونی بەڕێزان دادوەرانی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی قەزای مەڵبەند و بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان، لە کۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر نایاسایی بوونی بیرلێدان و گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویست. هەموو لایەک ئاگادارکرانەوە کە بیرلێدان قەدەغەیە، ئیش بەهەر ئامێرێکی بیرلێدان بکرێت دەست بەسەریدا دەگیرێت و بیرهەڵکەندو بیر بۆ هەڵکەندرا دەستگیر دەکرێت.
پێویستە لەسەر هەرکەسێک کە ئامێری بیرلێدانی هەیە بەزووترین کات ئامێرەکەی لەڕێی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوییەوە مامەڵەی بۆ بکات و بیباتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.