پارێزگاری سلێمانی چەند بریارێك لەسەر ئامێری بیرهەڵكەندنی نایاسایی دەدات

پارێزگای سلێمانی

 

 

پارێزگاری سلێمانی چەند بریارێك بۆ قەدەغەكردنی ئامێری بیرهەڵكەندنی نا یاسایی (سوری) دەردەكات و بەپێی بریارەكە تا سەرەتای مانگی داهاتوو دەبێت هەموو ئامێرانەی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدان ببرێنە دەرەوەی هەرێم.

 

دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە فەرمانی كارگێری  ژمارە 5774  چەند بریارێك لەبارەی ئامێری هەڵكەندنی بیری نایاسایی پەسەند دەكات،  بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و سامانی ئاوی ژێرزەوی و رێگری لە هەڵكەندنی بیری نایاسایی كە ماوەیەكە وەك دیاردەیەك سەری هەڵداوەتەوە.

 

بەپێی فەرمانەكە پێویستە ئەو ئامێرە نا یاساییانەی بیرهەڵكەندن كە تا ئێستا دەستیان بەسەردا نەگیراوە  بەئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ماوەی 10 رۆژداو تا 1ی 7ی 2018 ببرێنە دەرەوەی  سنورەكانی هەرێمی كوردستان.

هەروەك هەموو ئەو ئامێرانەی لەو ماوەیەدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی كار دەكەن لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

 

بەپێێ بڕگەیەكی تری فەرمانەكە سەرجەم ئەو ئامێری بیرهەڵكەندنە نایاساییانەی لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی و پۆلیسی دارستان و ژینگەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و لەكاردا نەبوون دەبرێنە دەرەوەی هەرێم.

بەپێی بڕگەی 4ی فەرمانەكەش هەموو ئەو ئامێرانەی كە لەكاتی كاركردندا دەستیان بەسەردا دەگیرێت دەكرێن بە موڵكی حكومەت بە پاڵپشتی رێنماییەكانی هەڵكەندنی بیر.