ئاسه‌واره‌كانی كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كان له‌ سه‌ر ئاساییشی خۆراك

پارێزگای سلێمانی

ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (فاو) له‌ ڕاپۆرتێكی نوێدا هۆشداری دا، ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی دروست ده‌بن له‌ ئه‌نجامی گۆڕانكاریه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و زیادبوونیان له‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوودا وا ده‌كات مه‌ترسی له‌ ناوچوونی ئاساییشی خۆراك له‌ جیهاندا به‌ره‌و زیادبوون بچێت.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ ئاشكرا كرا ناوه‌ندی ساڵانه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی دروست ده‌بن له‌ هه‌موو جۆره‌كانی كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كان به‌ره‌و زیادبوونێكی ئێجگار ده‌ڕوات، ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش زه‌ره‌ری نزیكه‌ی 1،5 تریلیۆن دۆلاری گه‌یاندووه‌ به‌ ئابووری ووڵاتانی جیهاندا.

ڕاپۆرتی ڕێكخراو (فاو) ڕوونی كرده‌وه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ سروشتیانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته‌ سه‌ر كشتوكاڵ و هه‌وڵه‌كانی بنه‌بڕكردنی برسیه‌تی و هه‌ژاری لاواز ده‌كات.

(جۆزیه غرازیانو دا سیلفا) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی (فاو) ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕێ و شوێنه‌ نیشتمانیانه‌ی ده‌یگرینه‌ به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی كاره‌ساته‌كان و خۆ گونجاندن له‌ گه‌ڵ كۆڕانكاریه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ده‌بێت هه‌موو جۆره‌كانی كاره‌ساته‌كان چاره‌سه‌ر بكات كه‌ كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی.


 

وه‌رگێڕاوه‌ له‌ سایتی عه‌ره‌بی