پارێزگاری سلێمانی خەڵات و ڕێزلێنانی بەخشیە خوێندکارە (یەکەم و دووەم و سێیەم)ە کانی سنوری پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا، خەڵات و ڕێزلێنانی بەخشیە ئەو خوێندکارانەی سنوری پارێزگای سلێمانی، کە ژمارەیان (٢٦) خوێندکارەو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)یان لە قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەدەستهێنابوو. هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی کرد، کە ئەم قۆناغەیان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند.