کێشەی کارەبا لەم گوندانە چارەسەر دەکرێت

پارێزگای سلێمانی
ئەمرۆ د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە نوێنەری گوندەکانی سەربە ناحیەی وارماوا لە قەزای شارەزوور کرد . نوێنەرانی گوندەکانی کانی هەنجیرە ، سیتەڵان ، کۆزەی سەروخوارو ، ئاوەکەڵە ، جۆڵانە ، دسکەرەی سەروخوارو ، کەڵەکاو بە هۆی کێشەی نەبوونی کارەبای گوندەکانیانەوە سەردانی پارێزگاری سلێمانیان کردبوو . د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی بەدەم داواکاری نوێنەرانی ئەو گوندانەوە چوو و بۆ جێبەجێ کردنی داواکاری و چارەسەری کێشەی کارەبا لەو گوندانە .