ڕەزامەندی یەک ملیار دینار بۆ کارەبا وەرگیرا
بەنوسراوی ژمارە (٣٠٩٤) لە (٢/٧/٢٠١٨)ی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (٢٦٩٤) لە (١٩/٣/٢٠١٨)، نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی
ڕەزامەندی درا بەدابینکردنی بڕی (١،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیار دینار بۆ محاویلە و چاکسازی محاویلە بەشێوازی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ بۆ ساڵی ٢٠١٨.