ئەمڕۆ، شاندێکی پاسپۆرتی عێراق کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان عەمید (ئەحمەد عبدالستار عەزاوی) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی عێراق و عەقید (سادق علی زەیدی) بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیای زانیاری لە پاسپۆرتی عێراق و عەمیدی مافپەروەر (سالار عبداللە) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، سەردانی پارێزگاری سلێمانیان کرد و سوپاسی پارێزگاری سلێمانیان کرد کە هاوکار بووە بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە پارێزگای سلێمانی.