کونسوڵی فەرەنسا سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەکات

پارێزگای سلێمانی

 

(دومینیک ماس) کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان نامەیەک ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی کرد، لە نامەکەدا هاتووە" وەکو بەڕێزتان ئاگادارن، جەژنی مۆسیقا سەرکەوتنێکی گەورە بوو لەسەرانسەری هەرێم، ڕۆژانە پەیامی دەستخۆشیم پێدەگات بەرامبەر ڕێکخستنی ئەم چالاکیانە".

لەبەشێکی تری نامەکەیدا ستایش و پێزانینی ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی کردووە لە بەجێگەیاندن و ڕێکخستنی جەژنی مۆسیقا لە شانۆی (ڕۆمانی) لە پارکی هەواری شار.

دڵخۆشی خۆشی دەربڕیوە لە چوارچێوەی ئەم ڕووداوە کەلتوریە توانیویانە لاپەڕەیەکی جوان لە دۆستایەتی (فەرەنسی – کوردی) بنوسنەوە.

لە کۆتایی نامەکەیدا کونسوڵی گشتی فەرەنسا دەنوسێت "لەگەڵ نوێکردنەوەی سوپاس گوزاریم، بەڕێز جەنابی پارێزگار بفەرموون بۆ قبوڵکردنی ستایش و پێزانینی بێپایانم".