لویز هاکسهاوزن بەڕێوبەری نووسینگەی یونسکۆ لەعێراق، لەوەڵامی نامەیەکی پارێزگاری سلێمانی کە لە ۲۲ نیسانی ۲٠۱۸ ئاراستەی یونسکۆی کردبوو تایبەت بەخانو وگەڕەکە شوێنەوارییەکانی سلێمانی. ئەمڕۆ رێکخراوی یونسکۆ لەنامەیەکدا بەرامبەر دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ پاراستنی خانو و گەڕەکە شوێنەوارییەکانی سلێمانی سوپاسی پارێزگاری سلێمانی کرد، ئامادەی خۆیان دەربڕیوە بۆ ناردنی شاندێکی پسپۆری شوێنەواری بۆ هەڵسەنگاندن و دیراسەکردنی ئەو شوێنانەی کە پارێزگار داوایکردووە.