پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی شۆڕش و ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ندیكرد

پارێزگای سلێمانی

 

ئه‌مڕۆ، پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی شۆڕش و ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ندیكرد، ‌
له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی ته‌كیه‌ی جه‌باری، قادركه‌ره‌م، سه‌نگاو، ئاغجه‌له‌ر، شۆڕش و ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ندو به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی ئه‌م ناوچانه و به‌شێك له‌ هاووڵاتیان‌، كۆبوونه‌وه.
گفتۆگۆ له‌سه‌ر باشترخزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشنیازو پڕۆژه‌و داواكارییه‌كانیان كراو، به‌ڕێزان بریندارانی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس كه‌ له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا برینداربوبون، به‌سه‌ركرده‌وه‌.