نه‌خۆشی ئایدز به‌ ژماره‌

پارێزگای سلێمانی

له‌ ژێر دروشمی (پێكه‌وه‌ په‌له‌كردن بۆ له‌ ناوبردنی نه‌خۆشی ئایدز)، له‌ جیهاندا یادی رۆژی جیهانی نه‌خۆشی ئایدز كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتێكدا دێت ڕێكخراوه‌ نیشتمانیه‌كان داواكاری زیاتریان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی جدیتر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.

36.9 ملیۆن توشبوو به‌و نه‌خوشیه‌ هه‌ن له‌ جیهاندا، تا ئێستاش 22 ملیۆن كه‌سی توشبوو به‌و نه‌خۆشیه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌ و 17.1 ملیۆن كه‌س هێشتا ئاگادار نین گوایه‌ توشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ یان نا.

بۆچونه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ووڵاتانی هیند و چین له‌ زۆرترین ئه‌و ووڵاتانه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی تێدا هه‌یه‌.

ئه‌و ووڵاته‌ ئه‌فریقانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ باشووری بیابانی گه‌وره‌ زۆرترین ئه‌و ووڵاتانه‌ن كه‌ حاڵاتی توشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌ ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكووری ئه‌فریقا زیادبوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ له‌ ڕێژه‌ی توشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ به‌ ڕێژه‌ی 26% له‌ نێوان ساڵه‌كانی 2000 بۆ 2014 دا.

جێ باسه‌ كۆی ژماره‌ی توشبووان به‌ نه‌خۆشی ئایدز له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌یشتووه‌ته‌ 50 ملیۆن كه‌س، و تا ئێستا زیاتر له‌ 16 ملیۆن كه‌س به‌ هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ ئایدزه‌وه‌ هه‌یه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

 

وه‌رگێڕاوه‌ له‌ سایتی عه‌ره‌بی