پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه‌ له‌ پێدانی مه‌شقی هاوینه‌ به‌ خوێندكاران...

پارێزگای سلێمانی

ساڵانه‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ حكومی و ناحكومیه‌كان به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مه‌شقی هاوینه‌ سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن.

مه‌به‌ست له‌ پێدانی ئه‌م خولانه‌ بۆ زیاتر ئاشناكردنی خوێندكارانه‌ به‌ چۆنیتی كاركردن له‌ فه‌رمانگه‌كاندا ، له‌ هه‌مانكاتدا بینینی سه‌رجه‌م به‌ش و هۆبه‌كان‌ و به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌ و كاری هاووڵاتیان به‌شێوه‌ی گشتی له‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كاندا .

خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن م ( شكۆ محمد قادر) به‌شێوه‌ی پراكتیكی و تیۆری وانه‌كان به‌ خوێندكاران ده‌وترێته‌وه‌.