شانۆی رۆمانی

پارێزگای سلێمانی

 

 

شانۆی رۆمانی یەكێكە لە پرۆژەو شوێنە هونەرییە دیارو گەورەكانی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری كوردستان، شانۆكە كەوتووەتە نێو پاركی هەواری شار لە سلێمانی و لەرووی دیزاینەوە لەسەر شێوازی شانۆی رۆمانی كۆن دروست كراوە .

 

پرۆژەكە یەكێكە لە گەورەترین پڕۆژە هونەری ‌‌و كەلتوورییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و ‌ عیراق.

ئەم شانۆیە بنیادنراوە لەسەر رووبەری 8500 مەتر دووجا دروستكراوە، جێگەی 5027 كەس دەبێتەوە. دووقات بینا كە هەر قاتەی پێكهاتووە لە 350 مەتر دووجا و هەر قاتەی لە 6 ژوور پێكهاتووە، سیستمەكانی ساردی و گەرمی و دەنگ و ئاگاداری ئاگر كەوتنەوە و كامێرای چاودێری لە بیناكەدا هەیە. پڕۆژەكە لەسەر بودجەی (پایتەختی رۆشنبیری/وەزارەتی رۆشنبیری 2013) جێبەجێكراوە، بە بەهای 6,012,489,500 دینار.