ئەمرۆ 9-9-2015 د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە (Bruno Saccomani) باڵیۆزی نوێی کەنەدی لە عێراق کرد ، لەو دیدارەدا باس لە رەوشی ناوچەکەو بارودۆخی ئاوارەکان کراو تیشک خرایە سەر ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە کە بە لێشاو رویان کردۆتە کوردستان و شاری سلێمانی بە تایبەتی . لەلایەکی ترەوە باس لە پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانی گەشتیاری کوردستان و کەنەدا کرا.