پەردە لەسەر پەیكەری خۆشەویستی و كلتور لادرا

پارێزگای سلێمانی


ئێوارەی ئەمڕۆ لەشەقامی مەلیک مەحمودی شاری سلێمانی  لەتەنیشت نەخۆشخانەی شار، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، پەردە لەسەر پەیکەری (خۆشەویستی و کەلتور)ی  هونەرمەند زیرەک میرە لا درا.
لەمەراسیمی دانانی پەیکەرەکەدا هونەرمەند زیرەک میرە ئاماژەی بەوەکرد، لەڕێی ئەم کارە هونەرییەوە دەمەوێت پەیامی خۆشەویستی و یەکتر قبوڵکردن بڵاوبکاتەوە و کۆتایی بەڕق و کینە بهێنم لەناو هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەدا.
پەیکەری خۆشەویستی و کەلتور لەلایەن هونەرمەند زیرەك میرەوە بە ماددەی ستیل دروستکراوەو بەرزیەکەی ۹ مەترو ٥٠ سم و کێشەکەشی ٤ تۆنە.