وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ناوی نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری سلێمانی گۆڕی .
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم د.رێكەوت حەمەرەشید لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات: دوای ڕاوێژ لەگەڵ تەندروستی سلێمانی بڕیارماندا کەناوی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی سلێمانی بگۆڕین بۆ نە خۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید.
وەزیری تەندروستی روونیشی دەكاتەوە ئەو بریارە لە پای ئەو هەموو خزمەت و ماندوویەتی و دڵسۆزیە كە دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید پێشكەشی مناڵانی شاری سلێمانی و کوردستانی كردووە.
رۆژی 4ی ئەیلولی2018 ، دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید، پسپۆڕو راوێژكاری نەخۆشییەكانی منداڵان بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوای كرد.
دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید یەكێك بووە لە دكتۆرە بەخشندەو لە خۆبردووەكانی سلێمانی و ناوبانگێكی فراوانی لەنێو خەڵكدا هەبووە.
دكتۆر جەمال ئەحمەد لە ساڵی 1944 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە، ساڵی 1968 كۆلێژی پزیشكی تەواو كردووەو لەو كاتەشەوە بەردەوام بووە لە خزمەتكردنی منداڵانی نەخۆشی سلێمانی و كوردستان.