پاش ئه‌وه‌ی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی به‌غدادی پایته‌ختی كرد و توانی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ند به ده‌ست بهێنێت بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی سه‌یران به‌ن -كێلێ له نێوان پارێزگای سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران ، یه‌كه‌م قۆناغی ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه له لایه‌ن نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی وكونسوڵگهری ئێران له سلێمانی وه‌ك سێهه‌مین مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی به ئێرانه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا .
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون له كۆنگره‌یكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" به هاوكاری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له سنه‌وه تا به‌غداد له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوو له گه‌ڵمان هیمه‌تیان كردووه بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد بۆ به فه‌رمی ناساندنی مه‌رزی سه‌یران به‌ن له نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگای كوردستان ، خۆشحاڵانه له نێوان بانه و سلێمانی له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی سه‌یران به‌ن ، یه‌كه‌م قۆناغی ده‌ستپێكردنی یاساییمان كۆتای پێهێنا و له كاتێكی باش‌دا ئه‌و ڕهزامهندییهمان له حكومه‌تی به‌غداد وه‌رگرت كه ساڵانه ڕاگیراوه و ده‌توانم بلێم ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتبوو ، له‌م كاته‌دا كه شاری بانه مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی ئازاده له ئێران ، هه‌روه‌ها هه‌ردوو شاری بانه و مه‌ریوان له ئێران‌دا وه‌ك دوو ناوچه‌ی تایبه‌ت هاتووچوونی نێوان شاره‌كانی پارێزگای سلێمانی و ئه‌و دوو شاره به ته‌واوی ئازاد و ئاسان ده‌كات ، له‌م كاته‌دا كه كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی و جموجۆڵی ئابووری بازاڕ و بازرگانی كه‌مكردۆته‌وه گه‌شبینین به‌وه‌ی له ڕێگای ئه‌م مه‌رزه‌وه كه پاشكه‌وتی سه‌دان كیلۆمه‌تری ترانزیتمان له دیوی ئێرانه‌وه بۆ ده‌كات جوڵه و گوڕێكی تر بداته‌وه به بازاڕ و هه‌لیكاریش بۆ سه‌دان هاووڵاتی ناوچه‌كه بڕه‌خسێنێت .