ئەم كەمپە دەكەوێتە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانیەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ دا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراقەوە بودجەی بۆ تەرخان کراوە و بە سەرپەرشتیاری پارێزگای سلێمانی دروست کراوە.
بۆ ئەم كەمپە شوێنی ٨٠٠ کابینە، بناغەو ئاو و ئاوەرۆی بۆ دروستكراوە، بەڵام لە ئێستادا تەنها ٤٠٠ کابینەی دانراوە .
كەمپەكە لە ئێستادا چۆڵە و ئامادەكراوە بۆ ئەگەری هاتنی ئاوارە و پەنابەری نوێ.