كه‌مپی تازه‌دێ دەكەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی قەزای كەلار له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
كه‌مپه‌كه ساڵی 2015 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقه‌وه دروستكراوه له‌سه‌ر رووبه‌ری 64 دۆنم .
كه‌مپه‌كه 960 كه‌ره‌ڤانه له‌خۆی ده‌گرێت و توانای له خۆگرتنی 600 خێزانی هه‌یه.
له كه‌مپی تازه‌دێ خزمه‌تگوزارییه‌كانی نەخۆشخانە، خویندنگا، مزگەوت، یەکەی دابەشکردنی ئاو، شوێنی یاری و چالاکیی منداڵان، ئیدارەی کامپ، بنکەی پۆلیس به‌رده‌ستن و دابین كراون.
له ئێستادا 269 خێزانی ئاواره له كه‌مپه‌كه‌دا نیشته‌جێن، كه پێكهاتوون له 1261 كه‌س.
ئه‌مانه ئاواره‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عیراقن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
ئه‌نبار26 خێزان،بابل102 خێزان،دیاله41 خێزان،سه‌ڵاحه‌دین 77خێزان،نه‌ینه‌وا 23 خێزان.
له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 692 منداڵ هه‌یه، ژماره‌ی خوێندكارانیان 406 خوێندكاره و بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ش 2 خوێندنگه له كه‌مپه‌كه‌دا دروست كراوه.
هه‌روه‌ها 19 كه‌س خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن.
ژماره‌یه‌ك رێكخراو و لایه‌نی حكومی به‌رده‌وام چالاكن بۆ هاوكاری كه‌مپه‌كه كه بریتین له: YAO (UNHCR), Qandil (UNHCR), HAI (UNHCR), WVI (WFP), PAO, PDO (Khanzad),
ZHO ئاوی دەوروبەری گەرمیان(UNICEF) ، DOLSA (UNICEF)
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك رێكخراو ئۆفیسیان له ناو كه‌مپه‌كه هه‌یه كه بریتین له رێكخراوه‌كانی: YAO, Qandil, PAO, PDO, ZHO, DOLSA
ئه‌م كه‌مپه له‌رووی كارگێڕییه‌وه 13 كارمه‌ندی هه‌یه‌و به‌رێز محه‌مه‌د حسێن حاته‌م له ئێستادا به‌رێوه‌به‌ری كهمپهكهیه.
به‌شێك له فۆتۆكان له‌لایه‌ن سه‌ربه‌رز عومه‌ر گیراوه