ئەم كەمپە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتەوە- قەزای كەلار- لەسەر ڕێگای مەرزی پەروێز خان و ڕێگای خانەقینە. لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ دا لە لایەن ڕێکخراوی KURDSەوە دروست کراوە و لە لایەن ڕێکخراوی UNHCR ەوە بودجەی بۆ تەرخان کراوە ، لەم کەمپەدا نزیکەی ١٠٤٠ خێمە شوێنی دەبێتەوە بەڵام لە ئێستادا تەنها (٣٦٦) خێمەی تێدایە. لەم کەمپەدا تەنها ئاوارەی عەرەبی تێدا دەژی كە نزیكەی (١١٢٣) تاكە كەس دەبێت.
ژمارەیەک ڕێکخراو لەم کەمپەدا ئۆفیسیان هەیە کە بریتین لە: CDO , YAO , QANDIL , PDO , DHRD , PAO , DCVAW .EMERGENCY ,ARCHINOVA DOLSA
پێكهاتەی دانیشتوانی كەمپەكە
JCC / ئامادەکردنی: کانی حسن سالار