له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ دا ئه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ره‌كانی لاوازی تێڕوانین و بیرچوونه‌وه‌ی زانیارییه گرنگه‌كان له نێو ئه‌و كه‌سانه زۆرتره كه به ڕاده‌یه‌كی زۆر ئینته‌رنێت و مۆبایل به‌كار ده‌هێنن.
توێژینه‌وه‌كه هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵه‌كردن و بیرچوونه‌وه و نزمی ئاستی هۆشداری گه‌وره‌تره له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئینته‌رنێت و مۆبایل به زۆری به‌كار ده‌هێنن.
دكتۆر (لی هادلنغتون) له زانكۆی دی مونتفۆرد له شاری (لیستر) ی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر 210 كه‌س كه ته‌مه‌نیان نێوان 18 بۆ 85 ساڵ بوو ئه‌نجامدا، تیایدا داوای له كه‌سانه كرد هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی خۆیان له‌و بوارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بیركردنه‌وه و بیره‌وه‌ری هه‌یه هه‌ڵبسه‌نگێنن.
دكتۆر (لی هادلنغتون)بۆی ده‌ركه‌وت هه‌ر چه‌ند ئه‌و كه‌سه زیاتر ئینته‌رنێت و مۆبایلی به‌كار هێنا ئه‌وه ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌گه‌ری زانستی و هۆشیاری زیاتر ده‌بێت، ئه‌م ته‌گه‌رانه‌ش چه‌ند شتێك ده‌گرێته‌وه وه‌ك پابه‌ندنه‌بوون به كاته‌كان ، چاوپێكه‌وتنه‌كان ، لاوازی تێڕوانین و ئاگادارنه‌بوون له كاتی قسه‌كردندا و چه‌ند شتێكی دیكه.
دكتۆر (لی هادلنغتون) ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ئه‌م دیارده‌یه به شێوه‌یه‌كی گونجاو توێژینه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه به‌ڵام دیارده‌یه‌كی گرنگه و ده‌شڵێت : ئێمه ڕۆژانه ته‌كنه‌لۆجیا به‌كار ده‌هێنین به‌ڵام نازانین كاریگه‌رییه‌كانی چه‌ند خراپه.
جێ باسه چه‌ند توێژینه‌وه‌یكی تر له‌مساڵدا ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت مۆبایل تواناكانمان له بیركرنه‌وه‌دا لاواز ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان پشت ده‌به‌ستن به ئینته‌رنێت بۆ وه‌رگرتنی زانیاری رۆژانه‌ی ژیان وه‌ك له‌وه‌ی مێشكیان به‌كار بهێنن.
وه‌رگێڕاوه له سایتی عه‌ره‌بی