کۆبونەوەی مانگانەی نوسینگە

پارێزگای سلێمانی

نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان  مانگانە كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری نوسینگەکە و بە هاوکاری ڕێکخراوی (UNOCHA) لەگەڵ هەموو ڕێكخراوە نێو دەوڵەتی و ناحکومییەکان و نوێنەرەكان لە هەریەك لە كلاستەرەكان و نوێنەری وەزارەتی كۆچ و  كۆچبەران و نوێنەری نوسینگەكە لە پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین بۆ تاوو توێكرنی كێشەكان و دیاری كردنی كەلێن و پێداویستیەكانی تایبەت بە ئاوارە و پەنابەرانی نێو كەمپەكان و دەرەوەی كەمپەكان هەروەها پێداچوونەوە دەكرێت بۆ پرۆژە و كارە جۆرا و جۆرەكانی مرۆیی كە ئەنجام دەدرێت لەلایەن  ڕێكخراوەكان و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانەوە.

 

ئامادەکردنی: کانی حسن سالار/ JCC