كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەند

پارێزگای سلێمانی

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەند
مانگانە كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری ناوخۆ بە ئامادەبوونی ب . گ ناوەند، وە سەرپەرشتیاری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی  پارێزگاكان و بەڕێوەبەری نوسینگەكان  و  ڕێكخراوی (UNOCHA) و نوێنەری وەزارەتەكان بە پلەی  بەڕێوەبەری گشتی هەر یەك لە تەندروستی و شارەوانی و پەروەردە و دارایی و ڕێكخراوە ناحكومییەكان بەشدار دەبن ، بە مەبەستی دانانی ستراتیج و پلاندانان بۆ  گرتنەبەری ڕێ و شوێن و میكانیزمی گونجاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چارەسەركردنی كێشەو كارەساتەكان كە لە ئارادایە. 
 هەروەها چاوپیادا خشاندنەوەی ئەرك و بەرپرسیارەتیەكان كە دیاری كرابوو لە كۆبوونەوەی پێشووتردا و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی چۆنێتی بە ئەنجام گەیاندنیان و دیاری كردنی كەلێن و بەربەستەكان.
 

ئامادەکردنی: کانی حسن سالار/ JCC