لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستده‌گرن به سه‌ر بڕێكی زۆر ئاوی خواردنه‌وه دا كه پێكهاته‌كه‌ی خراپ بووه و خاوه‌نه‌كه‌ی به نیاز بووه له ناوچه‌كانی تری عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی شاری سلێمانی بكات ، پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌موو بڕه ئاوه‌كه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له ناو برا.
خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له ناو بردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند :" له ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژی ڕابردوودا و له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابوورییه‌وه توانرا ده‌ست بگیرێت به سه‌ر 300 كارتۆن ئاوی خواردنه‌وه دا كه بڕه‌كه‌ی 2 تۆن ده‌بێت و خاوه‌نه‌كه‌ی به نیاز بووه له شاری دیوانییه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگاته سلێمانی ده‌ستگیرا به سه‌ریدا و پاش پشكنین ده‌ركه‌وت هه‌موو ئاوه‌كه خراپ بووه و له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه گونجاو نیه بۆ خواردن .
سه‌رۆكی لیژنه‌ی له ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ووتیشی ، پاش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو بڕه ئاوه‌كه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له ناوبرا.