پارێزگاری سلێمانی سەردانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی کرد

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی پۆلیس و ئاسایش، سەردانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی دادگا کۆبوونەوە.

هەموولا جەختیان لەسەر سەروەریی یاسا و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان کردەوە و ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ کاراترکردنی کارەکانیان دیاریکرد.