ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەمەبەستی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی کرد و سوپاسی هەموو ئەفسەر و پلەدار و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی کرد کە دڵسۆزانە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن، هیوای چاکبونەوەی خێرای بۆ بەڕێز بەڕێوەبەری پێشوو خواست و سوپاسی بەڕێز جێگری بەڕێوەبەری هاتووچۆی کرد کە دڵسۆزانە کارەکانی بەڕێوەبردووە، ئومێدی سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆ خواست و داوای کرد لە خزمەتی هاوڵاتیان و چەسپاندنی یاسادابن.