بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەست بەكاربوو

پارێزگای سلێمانی


 بەڕێوەبەری نوێی هاتوجۆی سلێمانی دەست بەكاربوو، لەوتەیەكیشدا داوای لە ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ كرد بەردەوامبن لەخزمەتكردنی  زیاتری هاوڵاتیان و ڕابەڕاندنی كارو مامەڵەی هاوڵاتیاندا.
رۆژی (09- 09 – 2018) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەئامادەبونی د. هەفاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لەئەفسەران و كارمەندانی هاوتوچۆ وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەست بەكاربوو.

لەمەراسیمەكەدا  پارێزگاری سلێمانی لەوتەیەكدا سوپاسی سەرجەم ئەفسەران و كارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی هاتوچۆی سلێمانی كرد كە هەمیشە لەخەمی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و جێ‌ بەجێكردنی یاساكانی هاتوچۆدان، هاوكات پیرۆزبایی لە عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) كرد بەبۆنەی دەست بەكاربونی وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی .


 عەمیدی مافناس ( فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانیش لەوتەیەكدا داوای لەسەرجەم ئەفەسەران و كارمەندانی هاتوچۆ كرد، كە بەگیانێكی نیشتمانپەروەرانە، جێ‌ بەجێ كاری یاساو رێنماییەكانی هاتوچۆ بن و  بەردەوام لەخزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیاندابن لەبواری هاتوچۆدا.