كاروچالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ مانگی ئابدا

پارێزگای سلێمانی

 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، ئاماری كارو چالاكیه‌كانی مانگی رابردوی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ پێی یاساو ریێنماییه‌كان هه‌ر شویێنك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووبێت، رووبه‌رووی سزای ماددی و یاسایی كراونه‌ته‌وه‌.

 

به‌پێی ئاماری مانگی ئابی 2018، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 3.360 سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه‌، له‌ كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه‌ 457 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن، 311 شوێنیش سزای ماددی دراون هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سه‌رپێچی 16 شوێن داخراون.

 

له‌ ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا هاتووه‌، له‌ مانگی ئابی 2018، زیاتر 27 تۆن و 868 كیلۆگرام مه‌واد و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ ناوبراون.

هه‌روه‌ها؛ كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه‌ له‌ 29‌ ملیۆن و725هه‌زار دیناره‌ و پێی یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

 

به‌ پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كاری پێ ده‌كه‌ن هه‌رشویێنێكی كاركردن پابه‌ند مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری و بازرگانی نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، و له‌ حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا داده‌خرێن و پاشان رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.