پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز(کاتسیۆم مۆریاسو) کونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێیی، لە کۆبونەوەکەدا باس لە پڕۆژەکانی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەکرا و کونسوڵی ژاپۆن پشتیوانی و بەردەوام بوونی خۆیان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دووپاتکردەوە.