چه‌ند توێژینه‌وه‌یكی نوێ ئه‌وه‌یان سه‌لماند هه‌رچه‌نده پیاوان به خێرایی و به ئاسانی فێری شۆفێری ده‌بن به‌ڵام ژنان باشترن له شۆفێری كردن‌دا له سه‌ر ڕێگا و بانه‌كان بۆیه ئه‌و بۆچوونه باوه ده‌گۆڕێت له هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگاكان گوایه ژنان توانای شۆفێرییان نیه به شێوه‌یه‌كی باش.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمپانیای (زیوریخ)ی جیهانی له سه‌ر 1000 كه‌س ئه‌نجامی دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد پیاوان به ڕێژه‌ی له سه‌دا 38% تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بن به به‌رواردی له سه‌دا 27%ی ئافره‌تان، هۆكاری ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان هه‌ڵه‌شاو نین له كاتی شۆفێریدا، هه‌روه‌ها شۆفێری سه‌لامه‌تی و پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ هه‌ڵده‌بژێرن.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا كه (یه‌كێتی ئۆتۆمبێڵی به‌ریتانی) ئه‌نجامی داوه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند:ئافره‌تان باشترینن له به‌كارهێنانی ئاوێنه‌كانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵ وه‌ك له پیاواندا به‌ڵام پیاوان شاره‌زاترن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بۆ دواوه.
شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌ر چه‌نده ئافره‌تان كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێن له وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌تر لێده‌خوڕن به به‌راورد له گه‌ڵ پیاواندا.
وه‌رگیراوه له سایتی عه‌ره‌بی