لەناو گازینۆیەكدا 15 تۆمەتبار دەستگیردەكرێن

پارێزگای سلێمانی



دوای چاودێریكردنی گازینۆو كافتریاكانی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ، زانرا لەبەشێك لەو شوێنانەدا قومار دەكرێت ، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها هەڵمەتێكی بۆ گەڕان و پشكنینی گازینۆ و كافتریاكان دەستیپێكرد .

لەو هەڵمەتەدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا توانرا لە گازینۆیەكدا 15 تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر شەش سەدو 10 هەزار دیناری عیراقی چەند پارچە چەقۆیەكدا .
لەئێستاشدا تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت دەكاتەوە كە هەڵمەتەكانی بۆ گەڕان و پشكنین لە تەواوی گازینۆو كافتریاكانی شاری سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و سەرجەم تۆمەتباران ڕوبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان