بەشداری کردنی کارمەندانی نوسینگەکە لە خولەکاند

پارێزگای سلێمانی

بە مەبەستی ئاشنا بوون و شارەزا بوون بە چۆنێتی ئامادەكاری و دانانی پلانی پێش وەختە و چۆنێتی بەرەنگاریكردنی ئەو كارەسات و قەیرانانەی كە ڕووبەڕوویان دەبینەوە لە پارێزگاكە، نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان هەمیشە لە هەوڵی دانانی پەیڕەوو پرۆگرامی فێركردن و پرۆڤەپێكردنی كارمەندەكانیەتی كە هاوتا بێت بە سیستەمە نێو دەوڵەتییەكان ئەویش بە هاوكاریكردنمان لە لایەن ڕێكخراوە نێو دەوڵەتییەكانەوە  بە كردنەوەی چەند خول و ۆركشۆپی زۆر بە سوود و گرنگ لە سەرەتای دروست بوونی نوسینگەكەوە تاكو ئێستا.

 

ئامادەکردنی / کانی حسن سالار