لـــــــــــــە سەر داوای نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان ڕێكخراوی UNDP كارمەندێكی دامەزراندووە وەك ڕاوێژكار و هەماهەنگكاری كاروباری UNDP لەگەڵ نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كە بەرپرسیارێتی سەرەكی بریتییە لە پێشخستنی تواناكانی كارمەندانی نوسینگە (بە پێی پێویستی) و هاوكاریكردنیان لە هەماهەنگی كردنی هەر كار و چالاكییەك پەیوەست بێت بە وەڵامدانەوەی قەیرانەكان.