لە بەرواری ١٥ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ دا، پاش ئەوەی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەستیان گرت بەسەر ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێر دەسەلاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون، ئاوارەبوون بە رێژەیەکی یەکجار زۆر بەدی کرا، ئەو ناوچانەش بریتین لە نەینەوا، دیالە ، سەلاحەددین و پارێزگای کەرکوک. زۆربەیان گەڕانەوە بێجگە لە توزخورماتو و بە هۆی گرژی بارودۆخی ناوچەکەیان نەگەڕانەوەو زۆربەیان لە ماڵی خزم و کەسوکاریان ماونەتەوەـ