پارێزگاری سلێمانی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڵ UNDP دا ئیمزاکرد

پارێزگای سلێمانی

 

پارێزگاری سلێمانی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڵ UNDP دا ئیمزاکرد
٣٧٧ هەلی کار بۆشاری سلێمانی دەرەخسێنێت

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوی UNDP ئیمزای لەسەر چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ کرد کە بەبوودجەی (1,753,102) ملیۆن دۆلار جێ بەجێ دەکرێن و لە ڕۆژی ١/١٠ی ئەمساڵەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم پڕۆژانە دەرفەتی کارکردن بۆ (٣٧٧) کەس دەڕەخسێنێت کەبریتین لە:
١- پاکردنەوەی مەنهۆڵ و دەرچەی تۆڕەکانی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی
٢- راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی کەنەسوورە لە شاری سلێمانی.
٣- راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی سەدو بیست لە ناحیەی عەربەت.
٤- دروستکردنی تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە شاری سلێمانی.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی ڕێکخراوی UNDP و فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی کرد، کە دڵسۆزانە ئەم پڕۆژانەیان گەڵاڵەکرد و خستیاننە بواری جێبەجێکردنەوە.