پارێزگاری سلێمانی بودجەی پێویست بۆ نوێکردنەوەی پردی تانجەرۆ تەرخان دەکات

پارێزگای سلێمانی

 

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بودجەی پێویست بە بڕی (١٩٦،٨٠٦،٠٠٠ سەد و نەوەد و شەش ملیۆن و هەشت سەد و شەش هەزار دینار) بۆ چاککردن و نوێکردنەوەی پردی تانجەرۆ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیەوە جێ بە جێ دەکرێت.