سلێمانی، بیست و پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری خرانە بواری جێ بە جێ کردنەوە

پارێزگای سلێمانی

 

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بڕیاریدابە جێ بە جێ کردنی ئەم پڕۆژانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریدا لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ:

١- کڕین و دانان و دابینکردنی کەموکوڕی یاریگای گشتی باوەنور.
٢-نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەیەک لە شوقەکانی قالاوە.
٣- ئیشی کارەبایی بۆ بینای دادگای کۆن.
٤- گەیاندنی کارەبا بۆ گوندی چەق چەق بەشی یەک.
٥- چاککردن و دروستکردنی شەقامێک لە نزیک تانکی ئاوی سەر شاخی سەیدصادق.
٦- دروستکردنی ئاوەڕۆی دوو کۆڵان لە گەڕەکی باوەکوژراو لە قەزای سەیدصادق.
٧- دروستکردنی ئاوەڕۆو فراوانکردنی شەقامی بەردەم قوتابخانەی بێریڤان لە قەزای شارەزوور.
٨- دیواری حەوشەی قوتابخانەی هاوڕێی بنەڕەتی لە ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ.
٩- پێداویستی باخچەکانی ناو بینای پارێزگای سلێمانی.
١٠- گەیاندنی کارەبا بۆ چەند ماڵێک لە گوندی عالیقەی خواروو لە قەزای دوکان.
١١- نۆژەنکردنەوەی ژووری نەخشە لە نهۆمی ژێرزەمینی بینای شارەوانی شارەزوور.
١٢- نۆژەنکردنەوەی مەزارگەی شاعیر شێرکۆ بێکەس.
١٣- گەیاندنی کارەبا بۆ کۆمەڵێک ماڵ لە گوندی سماکە/ ناحیەی سەرکەپکان لە رانیە.
١٤- چارەسەرکردنی ئەو زەرەرو زیانانەی بەر بینای باخچەی ساوایانی گەورە لە دەربەندیخان و چارەسەرکردنی ئەو زەرەرو زیانانەی بەر بینای باخچەی ساوایانی بچوک لە گەڕەکی سیروان کەوتووە.
١٥- دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی کەنی زەرد لە قەزای سەیدصادق.
١٦- رێکخستنی باخچەی قوتابخانەو دابینکردنی کورسی بۆ هۆڵی قوتابخانەو رێکخستنی یاریگای قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەڕەتی.
١٧- دروستکردنی کابینەی ئامادەکراو بۆ قوتابخانەی ئاسۆ لە گوندی ژاڵەی جەزا.
١٨- دانانی محەویلەیەک بۆ هێزەکانی پشتیوانی دوو لە بانی مەقان.
١٩- دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ چەند کۆڵانێک لە جیاکراوەکانی ٢٠ی بۆگەنە پشت بەنزینخانەی رەهێڵ بەرامبەر کۆمەڵگەی نیشتەجێی کوردسیتی ٢.
٢٠- دابینکردن و دانانی محەویلەی (٤٠٠ کەی ڤی ئەی) بە سەرجەم پێداویستیەکانیەوە بۆ گەڕەکی ٢١ی هەواری شار.
٢١- دانانی محەویلە بۆ گوندی مێدێرە لە سنوری ناحیەی سەرکەپکان لە قەزای رانیە.
٢٢- راکێشانی بۆری ٩٠ملم پۆلی ئەسیلین بۆ بەشی ناوخۆی کچان لە ناحیەی شۆڕش.
٢٣- گەیاندنی کارەبا بۆ بیری ئاوی خواردنەوەی گوندی شێخ وەیساوا لە سلێمانی.
٢٤- چارەسەرکردنی کەموکوڕی بۆردی سەرەکی کارەباو کێبڵی لەکارکەوتووی کۆلێجی پۆلیس لە سلێمانی.
٢٥- دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ کۆڵانێکی ناحیەی سیتەک (گوندە کۆنەکە).