کارەساتەکان

پارێزگای سلێمانی

لە ١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ کوردستانی عێراق دووچاری سێ زەمین لەرزەی یەک لە دوای یەک بوویەوە لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ٩:٣٠ ی شەو، بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، یەکەمیان لە ٠٨:١٨ بە پلەی ٤.٥ ڕێختەر روویدا، دووەمیان بە هێزێکی زیاتر کە ٧.٢ ڕێختەر بوو لە کاتژمێر ١٨:٠٩ ڕوویدا، وە هەروەها ئەوەی سێیەمیان لە کاتژمێر ٩:٢٨ بە پلەی ٤.٦ ڕێختەر ڕوویدا   
چەقی بوومەلەرزەکە لە ئێرانەوە بوو بە دووری نزیکەی ٣٥کم لە پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان – عێراق. زۆرترین بەرکەوتن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بوو، لە پارێزگای هەولێر، دهۆک، موسڵ و سەڵاحەددینیش بە پلەی کەمتر  هەستی پێ کرا. وە ژمارەی بەرکەوتوان و زیان لێکەوتوان بریتی بوو لە ٦٤٠٠٠٠ کەس کە لە پارێزگای هەڵەبجە ١٤٠٠٠٠ کەس و لە دەربەندیخان ٥٠٠٠٠ کەس و هەروەها لە گەرمیان ٤٥٠٠٠٠ کەس بووە

 

ئامادەکردنی: کانی حسن سالار/JCC